به بهشچدارى زیاتر له (30) شانۆكار دیدارى بابل بۆ شانۆى شه‌قام له شارى بابل به شێوه‌ى ئۆنلاین به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وا بڕیاره رۆژى 21/7/2020 كاژێر (10)ى به‌یانى له شارى بابل به به‌شدارى زیاتر له (30) شانۆكار دیدارى بابل بۆ شانۆى شه‌قام له شارى بابل به‌ڕێوه‌بچێت، كه تیایدا ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌سه‌ر شانۆى شه‌قام پێشكه‌ش ده‌كرێن، جگه له شانۆكارانى عێراق شانۆكارانى وڵاتانى دیكه‌ى عه‌ره‌بیش تیایدا به‌شدارن، له ناو به‌شداربوان دوو شانۆکاری کورد لە دیداری بابل بۆ شانۆی شەقام بەشێوەی ئۆنلاین بەشدارى ده‌كه‌ن.
هه‌ریه‌كه له توێژەر و رەخنەگر (حەمەسوار عەزیز) و نوسه‌ر و شانۆكار و ئه‌كادیمیست (د. دڵشاد مسته‌فا) به توێژینه‌وه‌ى زانستى به‌شدارى دیداره‌كه ده‌كه‌ن، واش بڕیاره دیداره‌كه (3) رۆژ به‌رده‌وام بێت و چه‌ندین توێژینه‌وه‌ى زانستى پێشكه‌ش بكرێن.