لە درێژەى ئەو زنجیرە کتێبانەى چاپى دەکات، ناوەندى رەهەند بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە رۆمانى ژنێكى سرك له نووسینى له نووسینى ئەنعام کەچەچی وه‌رگێڕانى شێرزاد هەینی چاپدەکات.
وا بڕیارە بەمزوانە رۆمانى ژنێكى سرك له نووسینى له نووسینى ئەنعام کەچەچی، کە لە لایەن نوسەر و وەرگێڕى کورد شێرزاد هەینى وەرگێڕدراوەتە سەر زمانى کوردى چاپبکرێت و بڵاوبکرێتەوە.
نوسهرى رۆمانه‌كه له‌سه‌ر رۆمانه‌كه ده‌ڵێت: "له نووسینى ئه‌و رۆمانه پێویستى زۆرم به به‌ڵگه‌نامه و رۆماڵى ورد له روداو و كه‌سایه‌تییه‌كان هه‌بووه، ئه‌ویش ماندووى كردم، بۆیه راشكاوانه ده‌ڵێم: وابزانم تۆبه ده‌كه‌م، چیتر له مێژوو نزیك نابمه‌وه، ئایا ناتوانم! كه ده‌بینم شه‌ڕ چ به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌م ده‌هێنێت".
ئەنعام کەچەچی له چه‌ند دێرێكدا:
- له ساڵى 1952 له شارى به‌غداد له دایكبووه.
- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: رۆماننوس و نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس.
- له ئێستادا ته‌مه‌نى 68 ساڵه.
- بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى له رۆنامهدا به‌ده‌ستهێناوه.
- له چه‌ندین رۆژنامه و رادیۆ له عێراق كارى كردووه.
- وه‌كو پهیمانێر له چه‌ندین رۆژنامه‌ى جیهانى كارى كردووه، له‌وانه رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت.
وەرگێڕى رۆمانەکە لە چەند دێرێکدا:
- ناو: شێرزاد هەینى
- پیشە: رۆماننوس، نوسەر، وەرگێڕ.
- لە ساڵی 1955 لە شارى هەولێر لە دایکبووە.
- بەشی رووپێویى لە ئامۆژگەی تەکنەلۆژیای بەغدا تەواوکردووە.
- دواى تەواوکردنى خوێندن لە لە شارەوانی هەولێر دامەزراوە.
- خاوەنى شەش منداڵە.
- لە ئێستادا لە شارەکانى هەولێر و ستۆکهۆل دەژێت.