Darawan.jpg

کتێبی ژوورى رووداوه‌كانى جۆن بۆڵتن بڵاوكرایه‌وه‌.

کتێبی ژوورى رووداوه‌كانى لەنوسینی جۆن بۆڵتن راوێژکاری پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا به‌ زمانى كوردى بڵاوكرایه‌وه‌.

كتێبه‌كه‌ له‌ وەرگێڕانی (داره‌وان حاجى حامد) لە دامەزراوەی سەنتەری فەڕەنسی بۆ گەشەپێدانی پەروەردە و کلتوور لە پاریسه‌ و له‌ دوتوێی (586) لاپەڕەدایه‌ و رووی ڕاستەقینەی ڕووداوەکانی جیهانە وەک ئەوەی کە هەیە نەک وەک ئەوەی لە ڕاگەیاندنەکان باسدەکرێن، کۆمەڵێک ڕاستی دەخاتەڕوو کە پەیوەندی زۆربەی وڵاتان و سیاسەتیان دەگۆڕێ. بەجۆرێک ڕووی ڕاستەقینەی ترامپ نیشان دەدات کە هەموو هەوڵێکی خستوەتە کار لە دادگای ئەمریکا بۆ بڵاونەبوونەوەی ئەم کتێبە، بەڵام سەرەنجام جۆن بۆڵتن دۆسیەکە دەباتەوە.


ئەم بابەتە 45 جار خوێندراوەتەوە