paxshan.jpg

فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا

(فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا، کرمانجی خواروو ۲۰۰٥ - ۲۰۱۰) لە کایەی ئەکادیمی و نامە زانکۆییەکاندا کارێکی نوێیە و یەکەم جارە نامەیەکى دكتۆرا لەسەرئەم بابەتە دەنوسرێت.

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا گفتوگۆى نامه‌یه‌كى دكتۆرا به‌ ناونیشانى (فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا، کرمانجی خواروو ۲۰۰٥ - ۲۰۱۰) له‌لایه‌ن خوێندكارى دكتۆرا (په‌خشان عه‌لى ئه‌حمه‌د) له‌ هۆڵى گفتوگۆى خوێندنى باڵا له‌ كۆلێجى زمانى زانكۆى سلێمانى گفتوگۆى له‌ باره‌وه‌ كرا.

لیژنه‌ى گفتوگۆ پێكهاتبوو له‌ (پ. د. محه‌مه‌د دلێر ئه‌مین محه‌مه‌د) سه‌رۆكى لیژنه‌ و هه‌ریه‌كه‌ له‌ (پ. ى. د. مه‌ریوان عومه‌ر حه‌سه‌ن، پ. ى. د. جه‌لال ئه‌نوه‌ر سه‌عید، پ. ى. د. محه‌مه‌د ئه‌مین محه‌مه‌د نورى و پ. ى. د. سه‌ركه‌وت عومه‌ر ئیبراهی) ئه‌ندامانى لیژنه‌ و (د. تاهیر محه‌مه‌د عه‌لى) ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشت، دواى گفتوگۆى ورد و زانستیانه‌ نامه‌كه‌ قبوڵ كرا.


ئەم بابەتە 42 جار خوێندراوەتەوە