Dar.jpg

دارکۆلا یان میر ڤلادی سێیەمی ڕاستەقینە کێیه‌؟

چۆمان تەقێدین

میر ڤلادی سێیەم یان (دارکۆلا) حەڤدەهەمین میری میرنشینی واللاچیا (ئەفلاق) بووە و میرێکی ئازا و نیشتمان پەروەری وڵاتی ڕۆمانیا و دژی داگیرکاری دەوڵەتی عوسمانییەکان جەنگاوە و سەر بە خانەوادەی شاهانەی دراکۆلاشتی سەر  بەرە باوکی باسارابی ڕۆمانییەکانە ، کە خانەوادەی شاهانەی دراکۆلاشتی لە نێوان ساڵانی (1516_1436ز) و نێوان ساڵانی (1523_1522ز) و نێوان سڵانی (1529_1524ز) و نێوان ساڵانی (1591_1530ز) و نێوان ساڵانی (1600_1593ز) و نێوان ساڵانی (1602_1601ز) و نێوان ساڵانی (1616_1611ز) و نێوان ساڵانی (1627_1620ز) فەرمانڕەواییان لە میرنشینی واللاچیا (ئەفلاق) دا کردووە کە دەکاتە نزیکەیی (167) ساڵ.

میر ڤلادی سێیەم (دارکۆلا) لە ساڵی (1428ز ) یان لە ساڵی (1431ز) لە شاری سیگیشۆرا لە هەرێمی ترانسیلڤانیا لە شانشینی دێرینی هەنگاریا (مەجەر) کە ئێستە سەر بە ناوچەی موریش لە لە هەرێمی ترانسیلڤانیای وڵاتی ئێستەی ڕۆمانیا لە دایك بووە ، و کوڕی میر ڤلادی دووەم (1447_1448ز) (1448_1456ز) ی میری میرنشینی میرنشینی واللاچیا (ئەفلاق) بووە و بە منداڵی لەگەڵ براکەی بە ناوی میر راود سل فرومۆس چووە بۆ شاری ئەیستانبوڵ (کۆنستانتینپۆڵ) ی پایتەختی ئەو دەمەی دەوڵەتی عوسمانییەکان بۆ لای سوڵتان بایەزیدی دووەم (1421_1444ز) (1446_1451ز) سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییەکان لەوێ ماونەتەوە و لە سەر شێوازی پەروەردەی ئەو سەردەمە پەروەردە کراون و چوونەتە سەر دینی ئیسلام کە ئەوەش وا لە میر راود سل فرومۆس دەکات ناوی خۆی بە (عەبدوڵڕەحمان) (1462_1473ز) (1473_1474ز) (1474ز) (1474_1475ز) بگۆڕێت ببێتە پیاوی سوڵتان بایەزیدی دووەم (1421_1444ز) (1446_1451ز) و سوڵتان مەحمەدی دووەم (1444_1446ز) (1451_1481ز) هەر دوو سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییەکان و هەروەها میر ڤلادی سێیەمیش ناوی خۆی کرد بە (دارتێبڕ).

 میر ڤلای سێیەم پاش ئەوەی نیازی سوڵتان مەحمەدی دووەم (1444_1446ز) (1451_1481ز) سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییەکانی  بۆ داگیرکردنی میرنشینەکەی بۆ دەرکەوت ، ئەوە بوو گەڕایەوە بۆ وڵاتەکەی دەستی کرد بە سازکردنی سوپایەك بۆ ئەوەی بەڕەنگاری داگیرکاری سوپای دەوڵەتی عوسمانییەکان بێتەوە بە سەرکردایەتی سوڵتان مەحمەدی دووەم (1444_1446ز) (1451_1481ز) سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییەکان ، پاش ئەوەی  هێرشی سوپای دەوڵەتی عوسمانییەکان دەستی پێکرد ئەوە بوو لە نێوان ساڵانی (1456_1462ز) جەنگ بەرپابوو لە نێوان سوپای میرنشینی واللاچیا (ئەفلاق) و سوپای دەوڵەتی عوسمانییەکان کە تێدا نزیکەیی (100.000) هەزار سەرباز تا (300.000) هەزار سەربازی دەوڵەتی عوسمانییەکان کۆژران و سوپای میرنشینی واللاچیا (ئەفلاق) ی ڕۆمانی سەرکەوت ، بەوەش توانرا داگیرکاری دەوڵەتی عوسمانییەکان بە سەر ئەو میرنشینە ڕۆمانییە نەمێنێت بە شێوەیەکی کاتی ، بەڵام میر راود سل فرومۆس (عەڵڕەحمان) (1462_1473ز) (1473_1474ز) (1474ز) (1474_1475ز) ، لە ساڵی (1462ز) بە هاندانی دەوڵەتی عوسمانییەکان دەکەوێتە دژایەتی کردنی میرڤلادی سێیەم (1448ز) (1456_1462ز) برای و هەواڵێکی ساختە لە دژی براکەی بڵاو دەکاتەوە ، و دەڵێت گوایە میر ڤلادی سێیەم بۆ سەرکەوتنی لە شەڕی دژی داگیرکاری دەوڵەتی عوسمانییەکان ، داوای یارمەتی لە شەیتان کردووە ، و ئەوەیش لە بەرامبەر یارمەتیدانی خوێنی ئەو میرەی مژیووە ، بەوەش میر بووە (دارکوڵا) واتا (کوڕی شەیتان) بەڵام ئەو شتە ڕاست نییە و دوور لە ڕاستیەوە و هیچ شتێکی وا لە مێژووی ژیانی میر ڤلادی سێیەم ڕووی نەداوە ، بۆیە ئەو باسە ڕاستی تێدا نییە .

میرڤلادی سێیەم (1448ز) (1456_1462ز) لە بەرامبەر میر راود سل فرومۆس (عەڵڕەحمان) (1462_1473ز) (1473_1474ز) (1474ز) (1474_1475ز) شکستی هێنا و تەختی میرایەتی لە دەستدا ، و میر راود سل فرومۆس (عەڵڕەحمان) (1462_1473ز) (1473_1474ز) (1474ز) (1474_1475ز) لە ئەو بوو بە هەژدەهەمین میری میرنشینی واللاچیا (ئەفلاق).

 میرڤلادی سێیەم (1448ز) (1456_1462ز) لەگەڵ لایەنگیرانی ، ڕوو دەکاتە ناوچە شاخاوییەکانی وڵاته‌که‌ی ، و لە ساڵی (1476ز) دووبارە سوپای یەکخستەوە بۆ ڕزگار کردنی وڵاتەکەی لە دەست براکەی ، و داگیرکاری دەوڵەتی عوسمانییەکان و سەرەتا سەرکەوتنی باشی بە دەست هێنا ، و نزیک بووە لە ڕزگار کردنی تەواوی  میرنشینەکەی  لە داگیرکاری دەوڵەتی عوسمانییەکان ، و بەڵام دواتر شکستی هێنا بە هۆی خیانەتەوە و دەستگیر کرا ، ئەوە بوو لە ڕێکەوتی (19_12/کانوونی یەکەم_1476ز) بە سەر بڕین گەشمردە (شەهید) کرا ، لە تەمەنی (45) ساڵ یان (48) ساڵی دا و لە شاری بوخارێستی پایتەختی وڵاتی ئێستەی ڕۆمانیا نێژراوە.

 ژیاننامەی میر ڤلادی سێیەم (1448ز) (1456_1462ز) یان بڵێن (دارکۆلا) بووەتە هەوێنی دەیان چیرۆک و ڕۆمان و چەندان فلیمی سینەمایی لە سەر ژیاننامەی کراوە.

 سه‌رچاوه‌کان:

_1یاسین سابر ساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.

2_کۆمه‌ڵێ نووسه‌ر: عوسمانییه‌کان(له‌ عوسمانی کوڕی ئۆرتغله‌وه‌ بۆ سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م)-وه‌: سه‌لام عه‌بدولکه‌ریم- سلێمانی2007ز

3_کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر: عوسمانییه‌کان-وه‌: سه‌لام عه‌بدوڵکه‌ریم-سلێمانی2008ز.

4_د . مه‌یمونه‌ هه‌مزه‌ مه‌نسوور: مێژووی ده‌وڵه‌تی عوسمانی-وه‌: هۆگر ڕه‌حمان قادر-هه‌ولێر2014ز.

5_د . موفید زەیدی: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/ سەردەمی عوسمانییەکان-وە: بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز.

6_د. محەمەد تەقوش: عوسمانییەکان/ لە دامەزراندنی دەوڵەتەوە تا کودەتا بە سەر خەلافەتەدا-وە: نەریمان خۆشناو و مەستەفا سەید مینە-هەولێر2015ز.


ئەم بابەتە 116 جار خوێندراوەتەوە