balnda.jpg

پەیڤ تەنیا پەیڤێکە

پەیڤ تەنیا پەیڤێکە، کتێبێکی شیعریی بچکۆلەیە، بەڵام بە دیدێکی ئاوێتە بە ئەندازیاری و شیعرەوە.

لارش میکایل شاعیری سوێدی، وەک ئەندازیارێک دێڕەکانی داڕشتووە و ئەگەر تەماشای فۆرمی شیعرەکانی بکەیت، ئەوا ئەو ساختمانە شیعرییە دەبینیت، کە چۆن بونیادی ناوە. کتێبەکە لە ڕووکاردا هایکۆیانە دیارە، چونکە هەر شیعرێکی بەسەر نۆ کۆپلەی سێدێڕیدا دابەش کردووە، بەڵام لە ناوەڕۆکدا زبر و توند و هەندێک جاریش ڕۆچوو بەو دنیا مۆدێرنەی شار و شەقامەکانیدا. دنیای ئەم شیعرانە لەو زمانە زبر و ئەدەبیاتەی هەندرێنەوە نزیکە، بۆیە بێهۆ نییە کە ئەم کتێبەی بۆ وەرگێڕان هەڵبژاردووە.

پەیڤ تەنیا پەیڤێکە، شیعرەکانی شاعیری جیاواز و مۆدێرنی سوێدی (لارش میکایل ڕاتما)یه‌ و به‌منزیكانه‌ بە کوردییەکەی شاعیر و وەرگێڕ هەندرێن دەیخوێننەوە.


ئەم بابەتە 24 جار خوێندراوەتەوە