له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ له رۆژى 23/7/1980 له دواى (8) رۆژ مانه‌وه له زیندان موحه‌ره‌م محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌دیب و نوسهرى كورد له به‌ڕێوه‌به‌رێتى ئه‌منى سلێمانى له گیانى له‌ده‌ستدا، دواى ئه‌وه‌ى له رۆژى 15/7/1980 له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتى ئه‌منى سلێمانى ده‌ستگیركرا.
موحه‌ره‌م محه‌مه‌د ئه‌مین، له ساڵى 1921 له‌گه‌ڕه‌كی ده‌رگه‌زێنی شاری سلێمانی له دایكبووه، خوێندنى سه‌ره‌تایى و ناوه‌ندى و دواناوه‌ندى له شه‌قڵاوه، رواندوز، زاخۆ و سلێمانى ته‌واو كردووه، ئه‌وكاته‌ى خوێندكار بووه، ئارهززوى له خوێندنه‌وه‌ی (چیرۆك و ڕۆمان) بووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ی بۆ خۆشكردووه تا ڕووبكاته بواری چیرۆكنووسین.
له ساڵى 1941 له كۆلێژى ماف له زانكۆى به‌غداد وه‌رگیراوه، له‌سه‌ره‌تای په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا هاتووه‌ته ناو دنیاى ئه‌ده‌ب، جگه له زمانى دایك زمانه‌كانى عه‌ره‌بی و ئینگلیزی زانیوه.
له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى سیاسى له به‌غداد زیندانى كرا و پاش ئازادكردنیشى رێى پێنه‌درا له‌وێ بخوێنێت، بۆیه به‌ناچارى خۆى وه‌كو فه‌رمانبه‌ر دامه‌زراندووه، له ساڵى 1974 بووه‌ته سه‌رۆكى شاره‌وانى سلێمانى، له ساڵى 1975 تاكو ساڵى 1979 بۆ ماوه‌ى (4) ساڵ سكرتێرى نوسینى گۆڤارى به‌یان بووه، له ساڵى 1976 خانه‌نشین بووه.
له‌ماوه‌ى ته‌مه‌نى ژیانیدا، ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى هونه‌ره جوانه‌كانى كورد، ئه‌ندامى یه‌كێتیى نوسه‌رانى كورد و ئه‌ندامى ده‌سته‌ى نوسینى رۆژنامه و گۆڤاره‌كانى (شه‌فه‌ق، رۆژى نوێ، سلێمانى، به‌یان، نه‌ورۆز، برایه‌تى و ژین) بووه.
چیرۆكه‌كانی به كوردی نووسیوه و هه‌ندێك چیرۆكیشی له‌عه‌ره‌بییه‌وه وه‌گێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، به‌تایبه‌تی چیرۆكه‌كانی (گۆگۆڵ و گۆركی دیستۆفیسكی)، جگه له بابه‌تی ئه‌ده‌بی، فكریی، سیاسی و زانستی، چه‌ندین وتار، نوسین و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی بیره‌وه‌ری له‌ڕۆژنامه و گۆڤاره كوردییه‌كان، به‌تایبه‌تی (ژین، ڕۆژی نوێ، بڵێسه، شه‌فه‌ق، نه‌ورۆز و به‌یان)دا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
خاوه‌نى چه‌ند به‌رهه‌مێكى چاپكراوه، له‌وانه:
مام هۆمه‌ر، هه‌ولێر، 1954.
گۆمى شڵه‌قاو، به‌غداد، 1958.
گردى شه‌هیدان، سلێمانى، 1958.
یادى گۆڕستانه‌كه، به‌غداد، 1958.
رێگاى ئازادى، سلێمانى، 1959.
ههممزه عه‌بدوڵڵا، شۆڕشى بارزان (وه‌رگێڕان)، سلێمانى، 1959.
مه‌بده‌ئه بنه‌ڕه‌تییه‌كانى فه‌لسه‌فه، سلێمانى، 1960.
ئاده‌میزاد، سلێمانى، 1969.