Rozh_halabjaii.jpg

هۆنراوه‌: ڕه‌نگاو ڕه‌نگ

ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی

(1)

ده‌لاقه‌یه‌كى برسى ،

چاو دائه‌گرێ له‌نانێك

ماڵێكى هه‌ژار

(2)

شه‌و هه‌راسان ده‌بێت،

تاریكى كه‌ڕ و لاڵ

چه‌نه‌بازى سیسركێك

(3)

نێچره‌كان ڕاو ده‌كرێن،

به‌چنینى ماڵێك

ته‌ونى جاڵجاڵۆكه‌

(4)

پێده‌شت و با

گۆرانییه‌ك ده‌چڕن،

كه‌روێشكه‌ى گیا

(5)

دره‌خت هه‌ڵده‌پاچن ،

چڵه‌كان ده‌پژمن

ناسنامه‌ى قه‌فه‌سێك

(6)

گوڵى ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ئه‌دا له‌پرچى،

ده‌بنه‌ ماڵى په‌پووله‌

ته‌سریحه‌ى ژنێك

(7)

دارلاسیكێكى عه‌جول،

دره‌ختێكى سور پۆش كرد

ڕیشۆڵه‌یه‌كى شه‌هید

(8)

له‌به‌هاردا خۆى نمایش ده‌كا،

حه‌وت جۆگه‌له‌ى ڕه‌نگاو ڕه‌نگ

په‌لكه‌ زێڕینه‌

(9)

دارستانێكى مۆمیا،

باڵنده‌كانى چرچ و لۆچ،

تابلۆیه‌كى سوریالى

(10)

ورده‌ ورده‌ پیاسه‌ ده‌كا،

له‌ڕوباره‌كه‌شدا ده‌فڕێت

كیسه‌ڵێكى پیر

(11)

له‌ناو جانتاكه‌یا ده‌نوێت،

ماكیاج و ئاوێنه‌

فه‌نتازیایی كچێك

(12)

نه‌خۆش ده‌كه‌وێت به‌له‌تێك تیشك،

جه‌سته‌ى ده‌بێته‌ تنۆك

په‌تاى به‌فر

(13)

له‌ناو گه‌ڵاكانا مه‌له‌ ده‌كا،

دره‌خت ده‌ژه‌نێ

تاڵێك چۆله‌كه‌

(14)

به‌بێرییه‌ سه‌وزه‌كانیان،

گۆمه‌كه‌كه‌ ده‌خه‌نه‌ پێكه‌نین

وه‌رزشى بۆقه‌كان

(15)

ماڵه‌كه‌یان ڕاده‌خه‌ن ،

به‌ده‌نكه‌ گه‌نم

پاشه‌كه‌وتى مێرووله‌

(16)

(با) خامۆش ده‌كه‌ن،

خۆڵه‌مێش ده‌كه‌نه‌ بالیف

شه‌پۆلێك خه‌ڵوز


ئەم بابەتە 76 جار خوێندراوەتەوە