- لە رۆژى 24/7/1802 ئەلکسەندەر دۆما (Alexandre Dumas)، رۆماننوسى فەڕەنسى لە فەڕەنسا لە دایکبووە، لە رۆژى 5/12/1870 لە تەمەنى (68) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1829 تاکو ساڵى 1869 بە شدارى لە کارى ئەدەبیدا کردووە.
- لە رۆژى 24/7/1857 هندریك پۆنتۆپیدان (Henrik Pontoppidan)، رۆماننوس و شاعیر و نوسهرى دانیماركی له دایكبووه، له رۆژى 21/8/1943 له تهمهنى (86) ساڵى له شارى كۆپنهاگن پایتهختى دانیمارك كۆچى دوایى كردووه، له ساڵى 1917 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وهرگرتووه.
- لە رۆژى 24/7/1886 جونیچیرۆ تانیزاكی، رۆماننوس و نوسهری یابانی له دایكبووه، له رۆژى 30/7/1965 له تهمهنى (79) ساڵى به جهڵتهى دڵ له شارى ئهتامى كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 24/7/1920 عهبدولقادر كیوان، شاعیرى سورى له تهمهنى (44) ساڵى له دیمهشق كۆچى دوایى كردووه، له ساڵى 1876 له بهیروت له دایكبووه.
- لە رۆژى 24/7/1964 بهنانا یوشیمۆتۆ، ژنه رۆماننوس و نوسهرى یابانى له شارى تۆكیۆ له دایكبووه.
- لە رۆژى 24/7/1969 جینیفەر لۆپیز (Jennifer Lopez)، ژنە گۆرانیبێژ و ئەكتەری ئەمریكی له شارى نیویۆرك له دایكبووه، لە ساڵى 1987 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.
- له رۆژى 24/7/1977 گیوی موكریانی (عەبدولرەحمان لەتیف ئیسماعیل عەبدوڵلا لەتیف)، روناكبیری كورد و خاوەنی چاپخانەی كوردستان، له تهمهنى (74) ساڵى لە نەخۆشخانەی شاری موسڵ كۆچى دوایى كردووه و لە ئێوارەی هەمان رۆژدا لەگۆڕستانی ئیمام محەمەد لە هەولێر لەتەنیشت حوسێن حوزنی موکریانی برای بەخاک سپاردراوه، له ساڵی 1903 لهشاری مهاباد لهدایكبووه، لە ساڵی 1915 حوسێنی برای مەکینەیەکی چاپی لەئەڵمانیا کڕیوە و لە شارى حەلەب دایناوه و بهیهكهوه كاریان لهسهر كردووه، له ساڵى 1925 لەسەر داوای سەید تەهای شەمزینی بەڕێوبەرایەتی ئەوسای شارۆچکەی رەواندز و دۆستی دێرینیان لەشاری حەڵەبەوە هاتوون بۆ رواندز و چاپخانەکەیان لێ دامەزراندووه، ناوى چاپخانهكهى بهچهندین ناوى جیا جیا بههۆى بارودۆخى سیاسى ناوناوه، لهوانه: (زاری کرمانجی، کوردستان، هەولێر و کوردستان).
- لە رۆژى 24/7/1979 سەنا ئیبراهیم، ژنە ئەكتەری سعودی له شارى جده له دایكبووه، لە ساڵى 2006 تاكو ساڵى 2010 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.
- لە رۆژى 24/7/1981 سەمەر گلاو (Summer Glau)، ژنە ئەكتەری ئەمریكی له شارى سان ئهنتۆنیۆ له ویلایهتى تهكساس له دایكبووه، لە ساڵى 2002 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.
- لە رۆژى 24/7/1981 منە شەلەبی، ژنە ئەكتەری میسری له شارى جیزه له دایكبووه، لە ساڵى 2000 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.
- لە ڕۆژی 24/7/1981 عەلی مەردان، مامۆستای مەقامات و گۆرانی کوردی له تهمهنى (77) ساڵى لە شاری بەغداد كۆچى دوایى كردووه، ئهگهرچى وهسێتى كردبوو لە گردی سەیوان لە لای شاعیران و ھونەرمەندان بینێژن تا ھیچ کات و زەمەنێک لە ھونەر و ھونەرمەندان دوور نەبێت، بهڵام لە گۆرستانی شێخ محێدین له شارى كهركوك نێژراوە، له ساڵى 1904 لە گەڕەکی تەکیەی شێخ عەلی له شاری کەرکووک لە دایکبووە، لە ساڵی 1918 پاش جەنگی جیهانی یەکەم، بههۆى گرانى و ههژارى ماڵیان لە كەركووك چووه بۆ گوندى لەیلان و لهوێ تەموورە ژەنێکی بە تواناى بە ناوی (خدر بارام) ناسیوە، کە سوودێکی زۆری لێ وەرگرتوە بۆ مەقاماتی کوردی، مامۆستاکانی مەقامی عێراقی عەلی مەردان بەمامۆستا و ڕابەری خۆیان زانیوه، له ڕادیوكانى كوردی بەغداد، تاران و کرماشاندا مهقامى تۆماركردووه، له وڵاتهكانى فەلەستین، بەیرووت سوریا، لوبنان، توركیا و ئێران کۆنسێرتى ئهنجامداوه، زیاتر لە (700) بەستەی ڕەسەنی كوردیی لێ بەجێ ماوە كە فریاى نهكهوت تۆماریان بكات.
- لە رۆژى 24/7/1990 نادیە ئهلسهبع، ژنە ئەکتەری میسری لە لە تەمەنى (60) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/9/1929 دایکبووە، لە ساڵى 1994 تاكو ساڵى 1987 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.
- لە رۆژى 24/7/1990 نادرە ئهمین، ژنە گۆرانیبێژی میسری له تهمهنى (84) ساڵى كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 17/7/1906 له دایكبووه.
- لە رۆژى 24/7/1991 ئیساك سنگەر (saac Singer)، رۆماننوس و نوسهرى ئەمریكی له تهمهنى (88) ساڵى به جهڵتهى مێشك له شارى میامى له ویلایهتى فلۆریدا كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 21/11/1902 له دایكبووه، له ساڵى 1978 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وهرگرتووه.
- لە رۆژى 24/7/1995 جیری لوردان، دانەری موزیك و گۆرانیبێژی بەریتانی له تهمهنى (61) ساڵى به نهخۆشى شهكره له شارى شروبشایر كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 30/4/1934 له شارى لهندهن له دایكبووه.
- لە رۆژى 24/7/2000 ئەحمەد شاملۆ، شاعیر و نوسهرى ئێرانى لە تەمەنى (74) ساڵى به نهخۆشى لە شارى کەرەج کۆچى دوایى کردووە و لە گۆڕستانی ئیمامزادە تاهیری شاری کەرەج بهخاكسپێردراوه، لە رۆژى 12/12/1925 لە شارى تاران لە دایکبووە، بهیەکێک لە کۆڵەکەکانی شیعری نوێی فارسیى دادهنرێت و زۆر شاعیری دیکە لە ژێر کاریگەریی زمان و روانگەی ئەودان، بە شاعیری (ئازادی) ناودێر کراوە و هەر بۆیە هەر شاعیر و نووسەرێک بیری ئازادی لە زەیندا بووبێت، هەوڵی داوە پەیوەندی لەگەڵ بگرێت، شێرکۆ بێکەس یەک لەو شاعیرە کوردانەیە کە شاملۆ لە نزیکەوە دیداری لەگەڵ کردووە و چەندین شیعریشی لێ کردووە بە فارسی، چەندین شیعرى كراون به كوردى، جگە لە هۆنینەوەی شیعر، کاری وەرگێڕانیشی کردووە و لەم بوارەدا چەندین بەرهەمی ناوازەی لە شاعیران و نووسەرانی گەورەی جیهان وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی، هەروەها لە کتێبێکدا بە ناوی (کتێبی کۆڵان) هەوڵی داوە ئەو ئیدیۆم و دەستەواژانەی کە خەڵکی ئاسایی پێی دەدوێن کۆى كردۆتهوه.