- لە رۆژى 27/7/1835 جوزویه کاردوچی (Giosuè Carducci)، شاعیری ئیتالی لە تەمەنى (71) ساڵى لە شارى پۆلۆنیا لە ئیتاڵیا کۆچى دوایى کردووە، لە شارى پیتەر ئەسانتا لە دایکبووە، لە رۆژى 16/2/1907 لە ساڵى 1906 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.
- لە رۆژى 27/7/1841 میخائیل لیرمنتۆف، ئەدیبى روسى لە روسیاى قەیسەرى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/10/1814 لە شارى مۆسکۆ لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/7/1929 جین باودریلارد (Jean Baudrillard)، فەیلەسوف و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى و وه‌رگێڕ و ئه‌كادیمیستی فەرەنسی له شارى ریمس له دایكبووه، له رۆژى 6/3/2007 له ته‌مه‌نى (77) ساڵى له شارى پاریس كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 27/7/1937 ئەنسى حاج، شاعیرى لوبنانى لە یەکێک لە گوندەکانى شارۆچکەى جزین لە دایکبووە، لە رۆژى 18/2/2014 لە تەمەنى (76) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 27/7/1941 ئوسامە ئەنوەر عەكاشە، رۆماننوس و شانۆنوس و درامانوس و نوسه‌ری میسری له شارى ته‌نتا له دایكبووه، له رۆژى 28/5/2010 له ته‌مه‌نى (68) ساڵى به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه له شارى قاهیره كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 27/7/1944 به‌شیر ئهلدیك، دراما نوس و فیلم نوس و نوسەری میسری له گوندى خهیاتهى شارى دمیات له دایكبووه.
- لە رۆژى 27/7/1961 تەلال شقدار، ئەکتەرى سعودى لە شارى جدە لە دایکبووە، لە رۆژى 11/3/1997 لە تەمەنى (35) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 27/7/1969 را‌شد ماجد (را‌شد عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدولعه‌زیز)، گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ر و موزیسانى سعودى له شارى منامه له به‌حرێن له دایكبووه.
- لە رۆژى 27/7/1972 هاله ئیبراهیم، ژنە ئەكتەری میسرى له دایكبووه، لە ساڵى 1987 تاکو ساڵى 1998 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/7/1975 ئه‌حمه‌د ده‌میرداش، ئه‌كته‌رى میسرى له شارى قاهیره له دایكبووه، لە ساڵى 2000 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/7/1977 سلاف فواخرجی، ژنە ئەكتەر و ده‌رهێنه‌ری سوری له شارى لازقیه له دایكبووه، لە ساڵى 1998 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/7/1977 نزلى ئهلرواس، ژنە ئەكتەرى سوری له شارى دیمه‌شق له دایكبووه.
- لە رۆژى 27/7/1980 ماجید موتریب، ئەكتەری سعودی له شارى ریاز له دایكبووه.
- لە رۆژى 27/7/1988 عه‌بدولڕه‌حمان شعسان، شاعیرى سعودى له دایكبووه.
- لە رۆژى 27/7/1946 گیرترود ستاین (Gertrude Stein)، ژنە شاعیر و رۆماننوس و نوسەری ئەمریكی له ته‌مه‌نى (72) ساڵى به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه له فه‌ره‌نسا كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 3/2/1874 له شارى بنسیلفاتیا له ئه‌مه‌ریكا له دایكبووه.
- لە رۆژى 27/7/1980 روشدی ئەبازە، ئەكتەر و گۆرانیبێژی میسری له ته‌مه‌نى (53) ساڵى به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه له شارى قاهیره كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 3/8/1926 له شارى شه‌رقیه له دایكبووه، لە ساڵى 1948 تاکو ساڵى 1980 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/7/1997 جەواهیری (محەمەد مەهدی حسێن جەواهیری)، شاعیرى عێراقى لە ته‌مه‌نى (98) ساڵى له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى شارى دیمەشق كۆچى دوایى كردووه و هه‌رله‌وێ به‌خاكسپێردراوه، چونكه تەرمەكەی بۆ ماوەی (3) ڕۆژ لەسەر سنوری عێراق - سوریا مایەوە و حكومه‌تى ئه‌وكاته‌ى ێراق ڕێگەی نەدا لە عێراق بنێژرێت، ھەر بۆیە لە گۆڕستانی بێگانەكان لە خانم زەینەب لە دیمەشق بەتهنیشت خێزانه‌كه‌یه‌وه خاك سپێردراوه، له رۆژى 26/7/1899 له شارى نه‌جه‌ف له دایكبووه، لە قۆناغی سەرەتاییەوە دەستی بە نوسین كردووە و دێڕە شیعری نوسیوە، لە ساڵی 1920 ھۆنراوەی بۆ شۆڕشی عێراق نووسی و لە یەكێك لە ڕۆژنامە بەناوبانگەكاندا بڵاوكرایەوە، لە ساڵی 1921 یەکەمین هۆنراوەی خۆی بڵاوكردۆته‌وه و یەکەم کۆمەڵە شیعری خۆی بەناوی (حلبە الادب) چاپ كردووه، لە ساڵی 1928 كۆمەڵە شیعری (بین العاگفه والشعور) بڵاوكردەوە، كە لە ساڵی 1924 ئامادەی كردبوو، لە ساڵی 1935 کۆمەڵە شیعری (دیوانی جەواهیری) چاپ كردووه، لە ساڵانی 1949 و1950 بەشی یەکەم و دووەمی لە دیوانە تازە چاپکراوەکەی بڵاوکردەو ەو وەک شاعیرێکی ناسراوی دەنگ بەرز ناسرا، پشتگیری لە خەبات و بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان کردووە، دۆستێکی نزیکی گەلی کورد بووەو باوەڕی بە مەسەلەی نەتەوەییەکەی کورد هەبوو چەندین شیعری بۆ کورد‌و خەباتی کورد نووسیوە، لە شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانی پەیكەرێكى بۆ دروست كراوه.
- له رۆژى 27/7/1998 فه‌رید شه‌وقى، ئه‌كته‌رى میسرى له ته‌مه‌نى (77) ساڵى به‌نه‌خۆشى له نه‌خۆشخانه له‌شارى قاهیره كۆچى دوایى كردووه، لە رۆژى 30/7/1924 له شارى قاهیره له دایكبووه، له ساڵى 1946 تاكو ساڵى 1996 به‌شدارى كارى هونه‌رى كردووه.
- لە رۆژى 27/7/2008 یوسف شاهین، ئه‌كته‌ر و دەرهێنەری میسری، لە تەمەنی (82) ساڵى به نه‌خۆشى له شارى قاهیره كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 25/1/1926 له شارى ئه‌سكه‌نده‌ریه له دایكبووه، لە ساڵى 1950 تاکو ساڵى 2007 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/7/2008 مەحمود جەبر، ئەكتەری سوری له ته‌مه‌نى (72) ساڵى كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 14/12/1935 له شهیاى شارى سویدا له دایكبووه.
- له رۆژى 27/7/2018 هیاتم (سوهه‌یر حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د)، ژنه ئه‌كته‌رى میسرى له ته‌مه‌نى (70) ساڵى به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه له شارى جزیره كۆچى دوایى كردووه، لە رۆژى 22/7/1949 له شارى ئه‌سكه‌نده‌ریه له دایكبووه، لە ساڵى 1971 تاکو ساڵى 2017 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/7/2018 محەمەد شەرەف، ئەکتەری میسری لە شارى ئەسکەندەریە لە تەمەنى (55) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى ئەسکەندەریە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 19/2/1963 لە دایکبووە، لە ساڵى 1994 تاکو ساڵى 2018 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.