Jawahiry.jpg

جەواهیری، ئەو شاعیرە عیراقییەی کە تا مردن ناوی کوردستانی لەسەر سەری لانەبرد

جەواهیری، ئەو شاعیرە عیراقییەی کە تا مردن ناوی کوردستانی لەسەر سەری لانەبرد، ناوی تەواوی (محەمەد مەهدی حسێن جەواهیری)ه‌ و لە رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ له‌ 27/7/1997 لە ته‌مه‌نى (98) ساڵى له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى شارى دیمەشق كۆچى دوایى كردووه‌ و هه‌رله‌وێ به‌خاكسپێردراوه‌، چونكه‌ تەرمەكەی بۆ ماوەی (3) ڕۆژ لەسەر سنوری عێراق - سوریا مایەوە و حكومه‌تى ئه‌وكاته‌ى ێراق ڕێگەی نەدا لە عێراق بنێژرێت، ھەر بۆیە لە گۆڕستانی بێگانەكان لە خانم زەینەب لە دیمەشق بەته‌نیشت خێزانه‌كه‌یه‌وه‌ خاك سپێردراوه‌، له‌ رۆژى 26/7/1899 له‌ شارى نه‌جه‌ف له‌ دایكبووه‌.

باوکی یەکێک بووە لە زانا ئاینیەکانی شارى نه‌جه‌ف، حەزی کردووە کورەکەشی (جەواهیری) هەرلە منداڵیەوە لە کۆرو کۆبوونەوەی زانایان نزیک بێت و هەوڵی داوە فێری خوێندنەوەی قورئانی پیرۆزی بکات و پێی لەبەربکات، باوکی هەرجارێک شیعرێکی کلاسیکی پێ لە بەر بکردایە لیرەیەکی وەک پاداشت دەدایە، وای لێهاتبوو تەنها بە چەند سەعاتێک شعرێکی جاهیلی (450) دێری لە بەر دەکرد بێ ئەوەی لە رووی زمانەوانی هەڵە بکات.

- لە قۆناغی سەرەتاییەوە دەستی بە نوسین كردووە و دێڕە شیعری نوسیوە، له‌ ساڵی 1917 باوکی کۆچی دوایی دەکات، بۆ زیاتر وەرگرتنی زانست و دەوڵەمەند بوونی بە چەمکی جۆرەها مەعریفە، رووی کردۆته‌ خوێندنەوەی کتێبەکانی فەلسەفەو جۆرەهای شیعری کلاسیک و نوێ.

- له‌ ساڵی 1919 رۆژنامەی (فورات) دەخاتەوە گەڕو (20) ژمارەی دیکەی لێ دەركردووه‌، لە ساڵی 1920 بەشداری لە شۆڕشی بیست كردووه‌ و لە سەردەمی مەلیک فەیسەڵ شای عێراق چەند وەزیفەیەک وەرگرتووه‌، لە ساڵی 1920 ھۆنراوەی بۆ شۆڕشی عێراق نووسی و لە یەكێك لە ڕۆژنامە بەناوبانگەكاندا بڵاوكرایەوە، لە سالی 1920 چووه‌ بۆ وڵاتى ئێران و تا ساڵی 1924 لەوێ ماوه‌ته‌وه‌ و لەو ماوەیەدا زۆر كاریگەر بوو بە سروشتی ئێران و ھۆنراوەی بۆ سروشت نوسیوه‌.

له‌ شارى به‌غداد چەند رۆژنامەیەک دەردە کات لەوانەش، رۆژنامەی (فورات و کۆدەتا) پاشان رۆژنامەی (رای گشتی)، چەند جارێکیش وەک سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی عێراق هەڵبژێردراوه‌، لە ساڵی 1921 یەکەمین هۆنراوەی خۆی بڵاوكردۆته‌وه‌ و یەکەم کۆمەڵە شیعری خۆی بەناوی (حلبە الادب) چاپ كردووه‌، له‌ ساڵی 1927 لە سەرمیلاکی پەروەردەی کازمیە لە بەغدا بە مامۆستا دادەمەزراوه‌.

لە ساڵی 1928 كۆمەڵە شیعری (بین العاطفه‌ والشعور) بڵاوكردەوە، كە لە ساڵی 1924 ئامادەی كردبوو.، لە ساڵی 1935 کۆمەڵە شیعری (دیوانی جەواهیری) چاپ كردووه‌، له‌ ساڵی 1936 رۆژنامەی (کودەتا)ى ده‌ركردووه‌، ئەوکاتەی کە بەکر سدقی کودەتایەکی سەربازی ئەنجامدا بوو، بەڵام زۆر بەرهەڵستکاری ئەو کودەتایەی دەکرد کە بۆی روون بۆوە ئەو کودەتایە ئەو ئەنجامانە ناپێکێ کە لە پێناویدا کاری بۆ کردبوو، بۆیە لە سەر ئەو وتارانەی کە دژی کۆمەڵە کودەتاچیەکان دەینووسی سێ مانگ دەستگیرکراو رۆژنامەکەشیان داخست.

له‌ ساڵی 1941 پاڵپشتی خۆی بۆ بزاڤی مارس دەربڕی، بەڵام ئەو بزاڤە زوو شکستی خوارد و بەهۆی گوشاری سیاسیی لەگەڵ چەند دۆستێکی تریدا ڕادەکاتە ئێران ، بةلآم لە هەمان ساڵدا دةطةرِيَنةوة عێراق و رۆژنامەی (رای گشتی) خستە کار.

له‌ ساڵی 1944 بەشداری لە فێستیڤاڵی ئەبی عەلای ئەلموعەریی لە دیمەشق کردووه‌.

لە ساڵی ١٩٤٧ بە نوێنەری پارێزگای كەربەلا بە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵدەبژێردرێت و دواتریش، بەهۆی ناڕازیبوونی بە پەیماننامەی پرسمۆس لەگەڵ بەریتانیا، دەستی لە ئەندامێتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کێشایەوە.

لە لوبنانەوە بانگھێشت كرا بۆ ئاھەنگی عەبدول حەمید كەرامی و لەوێ ھۆنراوەیەكی پێشكەش كرد كە بووە ھۆی دڵەڕاوكێ و توڕە بوونی لوبنانیەكان لەو كاتەدا،  دواتر بەوە تۆمەتباریان كرد، كە ھێرشی كردووەتە سەر حكومەتی لوبنان و ڕیاز، لە لوبنان دەریان كرد و گەڕایەوە بۆ عێراق و ھەر لەگەڵ گەشتنیدا دەستگیر كرا، چونكە حكومەتی عێراقییش بەدوایەوە بوو .

لە ساڵی ١٩٤٨ لە ڕاپەڕینی وەسەبە براكەی دەكوژرێت ئەمەش وای كرد جەواھیری یەكێك لە بەناوبانگترین ھۆنراوەكانی بنوسێت بە ناوی ( براكەم جەعفەر)، لە ساڵانی 1949 و1950 بەشی یەکەم و دووەمی لە دیوانە تازە چاپکراوەکەی بڵاو کردەوەو وەک شاعیرێکی ناسراوی دەنگ بەرز ناسرا، هەر لەهەمان ساڵدا بەشداری لە کۆنگرەی رۆشنبیری کۆمکاری عەرەبی ئەسکەندەرییە کردوو، هەروەها وەک نەقبیی رۆژنامەنووسانی عێراقی وسەرۆکی یەکێتی نووسەرانی عێراق دەست نیشانکرا.

له‌ ساڵی 1961 دووچاری چەند کۆسپ وتەگەرەیەکی سیاسی بۆوە، بە ناچاری عێراقی بە جێهێشت و رووی کردە لوبنان و لە وێش چوە پراگى پایتەختی چیکۆسلۆڤاکیا و (7) ساڵ له‌وێ مایەوە.

- لە ساڵی 1962 هۆنراوه‌یه‌كى بەناوی (بين العاطفة والشعور)  نوسیوه‌ و نزیکەی (100) بەیت دەبێت، له‌ ساڵی 1965 کۆمەڵە شیعرێکی بە ناوی (پۆستەی نامۆیی) لە چاپداوه‌، له‌ ساڵی 1971 وەزارەتی راگەیاندنی عێراقی کۆمەڵە شیعرێکی تازەیان بە ناو نیشانی (أیها الارق) بۆ بڵاوکردەوە.

له‌ ساڵى 1971 سەرکردایەتی شاندێکی عێراقی کرد بۆ کۆنگرەی نوسەرانی عەرەب لە دیمەشق، له‌ ساڵى 1971 وەزرایەتی راگەیاندن کۆمەڵی شیعری (خلجات) بۆ چاپکردووه‌.

له‌ ساڵی 1973 بە یاوەری شاندێک لە نوسەرانی عێراق سەردانی وڵاتی تونسیای کرد و بە شداریان لە کۆنگرەی نۆیەمی نووسەرانی عەرەب کرد، پاشان رووی لە هەندەرانکردوو عێراقی بە جێهێشت، زۆر لەوڵاتانی دونیا دەرگایان بۆی واڵا کرد، کە لێی نیشتە جی بێت و بەڵام ئەو وڵاتی سوریای هەڵبژاردو لەوێ درێژەی بە چالاکیە هونەریەکانی خۆیدا.

لە ماوەی تەمەنیدا چەندان نازناوی گەورەی پێ دراوە، لەوانەش: (شاعيرى كۆمار و گەورەترین شاعیری عەرەب)، لە شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانی پەیكەرێكى بۆ دروست كراوه‌، پشتگیری لە خەبات و بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان کردووە، دۆستێکی نزیکی گەلی کورد بووەو باوەڕی بە مەسەلەی نەتەوەییەکەی کورد هەبوو چەندین شیعری بۆ کوردو خەباتی کورد نووسیوە.

شیعرى بۆ سه‌رۆك (مام جەلال) و كوردستان نوسیوه‌، به‌م شێوه‌یه‌:

شوقاً (جلال) كشوق العين للوسن

كشوقِ ناءٍ غريب الدَّار للوطن

شوقاً إليك وأنت النُّور مِنْ بصري

وأنت مني محلَّ الرُّوح في البدن

جگە لەوەش، ئەو کڵاوە چنراوەی بە بەردەوامی لە سەری جەواهیریدا دەبینرا، لێی نووسراوە: یان کوردستان یان نەمان. چیرۆکەکەی ئەوەیە، ژنێکی کەرکوکی بەناوی "مرواری" دەیچنێت و بە دیاری دەیداتە جەلال تاڵەبانی، لەبەر ئەوەی نێوانی تاڵەبانی و جەواهیریش زۆر خۆش بووە، لە بۆنەیەکدا جەواهیری دەڵێت، دکتۆر پێی وتووم نابێت سەرم خۆر لێی بدات، تاڵەبانیش ئەو کڵاوە چنراوەی پێ دەدات. جێگەی ئاماژەشە، دۆستایەتی تاڵەبانی و جەواهیری لەمێژینەیە و وەک نزیکەکانی تاڵەبانی دەیگێڕنەوە، تاڵەبانی بەشێکی بەرچاوی شیعرەکانی ئەوی لەبەر بووە و زوو زوو وتوونیەتییەوە.

 له‌ ساڵى 2018 دواى ئه‌وه‌ى هه‌وڵدرا ماڵه‌كه‌ى تێکبدرێت، به‌ڵام به‌هۆى فشارى ئەدیب و نوسەران و رۆشنبیرانی عێراقی و ناوخۆی و جیهانى، حکومەتی عێراقی بریاریدا کە ماڵه‌كه‌ى بكرێته‌ مۆزەخانە و هه‌ر به‌ناوى ئه‌وه‌وه‌ ناونرا.

له‌دواى كۆچى دوایشى ساڵانه‌ له‌ شارى نه‌جه‌ف فێستیڤاڵێكى ساڵانه‌ به‌ناوى جه‌واهیری ئه‌نجامده‌درێت، كه‌ ژماره‌یه‌ك‌ له‌ نووسه‌ران و كه‌سایه‌تیه‌ ناسراوه‌كان قه‌ڵغانی جه‌واهیرییان پێده‌بخشرێت.


ئەم بابەتە 76 جار خوێندراوەتەوە