عه‌بدولستار تۆفیق ناسراو بە عه‌بدولستار شارباژێڕی شێوەکار و نوسەر وه‌رگێڕى كورد به نه‌خۆشى كۆچى دوایى كرد.
رۆژى یه‌كشه‌ممه 26/7/2020 یەکێتی نوسەرانى کورد لقى سلێمانى لە واڵى تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) هه‌واڵى كۆچى دوایى عه‌بدولستار تۆفیق ناسراو بە عه‌بدولستار شارباژێڕی شێوەکار و نوسەر وه‌رگێڕى كورد به نه‌خۆشى بڵاوكرده‌وه، كه سه‌ر له‌به‌یانى هه‌مان رۆژ له ته‌مه‌نى (66) ساڵى له شارى سلێمانى كۆچى دوایى كردبوو.
عه‌بدولستار شارباژێڕی، له رۆژى 1/7/1954 له دایكبووه و دەرچووی ئامادەیی کشتوکاڵ و پەیمانگای هەرەوەزی بەغداد بووه، جگه له‌وه‌ى شێوەکار و نوسەر وه‌رگێر بوو، ئه‌ندامى لقى سلێمانى یەکێتی نوسەرانى کورد بوو، ساڵى رابردوو رۆمانى چیرۆكى دوو شارى (چارلز دیكنز)ى له عه‌ره‌بیه‌وه كردبوو به كوردى و بڵاوكرایه‌وه.