Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 29/7

- لە رۆژى 29/7/1184 سه‌عده‌ددین بن شبیب، شاعیرى عێراقى له‌ ته‌مه‌نى (77) ساڵى له‌ شارى به‌غداد كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1107 له‌ شارى واست له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 29/7/1603 محه‌مه‌د نه‌جمه‌ددین ساڵحى، شاعیرى شامى له‌ ته‌مه‌نى (54) ساڵى له‌ شارى دیمه‌شق كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1549 له‌ شارى دیمه‌شق له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 29/7/1856 رۆبەرت شومان (Robert Schumann)، موزیسیان و ئاوازدانه‌رى ئەڵمانی له‌ ته‌مه‌نى (46) ساڵى به‌ نه‌خۆشى له‌ شارى بۆن كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 8/6/1810 له‌ ویلایه‌تى ساكسۆنیا له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 29/7/1890 ڤینسنت ڤانگۆخ (Vincent Willem van Gogh)، نیگارکێشى هۆڵه‌ندى لە دایکبووە، له‌ ته‌مه‌نى (37) ساڵى بەهۆى خۆکوشتنى بە گولە کۆچى دوایى کردووە، چونکه‌ ده‌یویست به‌و کاره‌ى سنوورێک بۆ ئه‌و مه‌ینه‌تییه‌وه‌ دابنێ که‌ به‌هۆى دڵته‌نگییه‌وه‌ هه‌یبوو، لە رۆژى 30/3/1853 تا له‌ ژیاندا بووه‌ له‌ کۆى (2) دوو هه‌زار کارى هونه‌رى و له‌نێویاندا (900) تابلۆى زه‌یتى هیچ تابلۆ و بەرهەمێکى نه‌فرۆشتووه‌، چونکە به‌ده‌ست نه‌خۆشى دڵته‌نگى ده‌یناڵاند، هەر ئەمەش وایکر کە خۆى بکوژێت، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ وه‌ک ده‌یان که‌سایه‌تى گه‌وره‌ى مێژوو ئه‌و ماوه‌یه‌ى له‌ ژیاندا بووه‌ تامى ناوبانگه‌که‌ى خۆى نه‌کردووه‌، به‌ڵام دواتر به‌ هۆى جوانا هاوسه‌رى تیۆدۆرۆس ڤانگۆخى براى ناوبانگى دەرکرد و تابلۆکانى فرۆشت بۆ ده‌سکه‌وتى مادى و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه‌ ڤانگۆخى دواى مردنى کرد به‌ یه‌کێک له‌ که‌سایه‌تییه‌ به‌ناوبانگه‌کانى مێژوو، دواى کۆچى ڤانکوخ براژنەکەى هه‌ر زوو سه‌یرى میراته‌که‌ى ڤانگۆخى هونه‌رمه‌ند ده‌کات و له‌ به‌ها هونه‌رییه‌که‌ى تێده‌گات، بۆیه‌ بڕیار ده‌دات کار بۆ ناساندنى ئه‌و کارانه‌ بکات و خۆیشى ده‌سکه‌وتێکى مادى هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ ماناى ئه‌وه‌ نا به‌ نرخێکى هه‌رزان بیانفرۆشێ سه‌ره‌تا هه‌موو ئه‌و نرخانهى‌ ره‌ت کردەوە  که‌ بۆى پێشنار کرابوو، له‌ برى ئه‌وه‌ خانوویه‌کى بچووک له‌ گوندى (بوسوم) له‌ نزیک ئه‌مستردام ده‌گرێ و ده‌یکات به‌ مۆزه‌خانه‌یه‌کى بچووک بۆ ئه‌وه‌ى کاره‌کانى ڤانگۆخى تێدا نمایش بکات، ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ داهاتێکى باش دابین ده‌کات و به‌م کاره‌ى ده‌توانێ منداڵه‌که‌ى په‌روه‌رده‌ بکات، بۆیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ى نزیکه‌ى هه‌شت ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت (1892 – 1900)، له‌م ماوه‌یه‌ش به‌هۆى ئه‌و کاره‌ى بازرگانانى تابلۆ هونه‌رییه‌کان ده‌ناسێ، به‌هۆى ئه‌وانیشه‌وه‌ نزیکه‌ى (20) پێشه‌نگا ده‌کاته‌وه‌، له‌دواى ئه‌م کارانه‌ قۆناغێکى تر دێته‌پێشه‌وه‌ ئه‌ویش ناساندنى ڤانگۆخه‌ له‌سه‌ر ئاستى دنیا، بۆیه‌ به‌ڵێن به‌ هونه‌رمه‌ندان و بازرگانان ده‌دات له‌ فرۆشتنى تابلۆکان پشکیان پێ بدات، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دات له‌سه‌رانسه‌رى ئه‌وروپا کار بۆناساندنى ڤانگۆخ بکات، دوا به‌دواى ئه‌مه‌ زۆر به‌ ئاسانى جوانا وێستگه‌کانى ناساندنى ڤانکۆخ ده‌بڕێت و له‌ ساڵى 1914 جوانا کۆمه‌ڵێک نامه‌ى ڤانگۆخ بڵاو ده‌کاته‌وه‌، ئه‌م نامانه‌ له‌لایه‌ن ڤانگۆخه‌وه‌ بۆ براکه‌ى نووسراوه‌،  گرنگى ئه‌و نامانه‌ له‌وه‌ دایه‌ چه‌ندان لایه‌نى که‌سایه‌تى هونه‌رمه‌نده‌ به‌ناوبانگه‌که‌ ئاشکرا ده‌که‌ن. له‌ ساڵى 1925 جوانا ده‌مرێ، به‌ڵام ئه‌و کاته‌ توانیویه‌تى ڤینسنت ڤانگۆخ بکات به‌ هونه‌رمه‌ندێکى هه‌ره‌ به‌ناوبانگى دنیا، هه‌روه‌ها (190) تابلۆى زه‌یتى له‌م ماوه‌یه‌دا فرۆشتووه‌ و جگه‌ له‌مه‌یش سامانێکى زۆر گه‌وره‌ بۆ کوڕه‌که‌ى جێده‌هێڵێ، که‌ دواجار ئه‌ویش بڕیارده‌دات بۆ مۆزه‌خانه‌یه‌کى گه‌وره‌ به‌ناوى مامى له‌ ئه‌مستردام بکات و له‌ ساڵى 1973 به‌ فه‌رمى کرایه‌وه‌.

- لە رۆژى 29/7/1900 ئیفیند یونسون (Eyvind Johnson)، رۆماننوس و شاعیر و نوسه‌رى سویدی له‌ شارى بۆدن دایكبووه‌، له‌ رۆژى 25/8/1976 له‌ ته‌مه‌نى (76) ساڵى له‌ شارى ستۆكهۆڵم كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1974 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وه‌رگرتووه‌.

- لە رۆژى 29/7/1905کلارا بوو(Clara Bow)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 27/9/1965 لە تەمەنى (60) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 29/7/1917 مارى باى باى (بەهیجە محەمەد عەلى)، ژنە ئەکتەرى میسرى لەدایکبووە، لە رۆژى 5/10/1997 لە تەمەنى (80) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1948 تاکو ساڵى 1997 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 29/7/1925 میكسیس سیودوراكیس (Mikis Theodorakis)، موزیسیان و ئاوازدانه‌رى یۆنانی له‌ شارى خیوس له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 29/7/1941 مەسعود کیمیایی، دەرهێنەر و نوسەر و وەرگێڕى ئێرانى لە شارى تاران لە دایکبووە، لە ساڵى 1968 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 29/7/1966 مارتینا ماكبراید (Martina McBride)، ژنە گۆرانیبێژ و موزیسیانی ئەمریكی له‌ شارى شارۆن له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1988 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 29/7/1980 جه‌لاله‌ددین هومائى، شاعیر و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستى ئێرانى له‌ ته‌مه‌نى (80) ساڵى له‌ شارى تاران كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 12/1/1900 له‌ شارى ئه‌سفه‌هان له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 29/7/1983 لویس بونویل (Luis Buñuel)، شاعیر و دەرهێنەر و ئه‌كته‌ر و ئاوازدانه‌ری ئیسپانی له‌ ته‌مه‌نى (83) ساڵى به‌ نه‌خۆشى له‌ شارى مه‌كسیكۆ له‌ مه‌كسیك كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 22/2/1900 له‌ دایكبووه‌.


ئەم بابەتە 33 جار خوێندراوەتەوە