له چهند رۆژى رابردوودا نوێترین كتێبى نوسهر و شانۆكارى كورد نیهاد جامى بهناونیشانى شانۆناسى بڵاوكرایهوه.
كتێبهكه، لەلایهن بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی هەولێر چاپکراوە و له ئێستادا له كتێبخانهكان دهستدهكهوێت.
نوسهر و شانۆكار (نیها جامى) سهبارهت بهم بهرههمه تایبهت به سایتى گهلاوێژ وتى: "ئەو کتێبە هەوڵێکە بۆ قسەکردن لەشانۆ وەک زانست، بۆ ئەو مەبەستەش کتێبەکە لە پێنج بەش پێکهاتووە، بەشی یەکەمی لەبارەی بۆشاییەکانی نووسینە کە قسەکردنە لەبۆشاییەکانی نووسین لەلای هەردوو شانۆنامەنووس سارا کەین و محەمەد یەعقوبی، لەبەشی دووەمی کتێبەکە لەبارەی ئامادەبوونی ماڵە لەشانۆدا لەشانۆی کلاسیکیەوە تا دەگات بە شانۆی کوردیی، بەشی سێیەمی کتێبەکەش لەبارەی کولتوور جەستەیە ئەوەش پرۆژە کولتوورییەکەی شانۆکاری ژاپۆنی تاداشی سوزوکیە بۆ جەستەی ئەکتەر. لەبەشێکی تری کتێبەکەدا لەسەر تیۆرو شانۆ دەوەستین، لەو ڕوانگەیەوە شانۆنامەکانی شانۆنووس خەزعەل ئەلماجدی دەکەینە ڕووبەری نووسین و خوێندنەوە، بەشی پێنجەمی کتێبەکەش کە دوا بەشیەتی لەبارەی شانۆو بیرکردنەوەیە، لەو بەشەدا دەمانەوێت بەدوای شوناسی تازەگەری بگەڕێین، هەروەها کێشەی شوناس و لەپاڵ پێشنیارێکی شانۆیی. کتێبەکەش لەلایهن بەڕێوبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بلاوکردنەوەی هەولێر چاپکراوە، ئەوە هەڤدەیەمین کتێبی چاپکراوی منە، هەشت کتێبی چاپنەکراوم ماوە کە هێشتا روناکیان نەدیووە".
نیهاد جامى له چهند دێرێكدا:
- ناوى تهواوى: نیهاد جامى محهمهد عهبدوڵڵا
- پیشه: نوسهر و شانۆكار
- له رۆژى 5/3/1972 لەگەرەکی ئیمام حەمام بەگ له شاری کەرکوک لە دایکبووە.
- چەندین وتار و لێکۆڵینەوەى لە رۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردۆتەوە.
- دەرهێنانی بۆ (30) سى کاری شانۆیی کردووە.
- سەرنوسەری گۆڤاری شانۆکار بووە.
- دامەزرێنەری سایتی شانۆکار بووە.
- ئێستا لەشاری وارشۆی پۆڵەندا دەژێت.
لە چاپکراوەکانى:
1- خودی کوردیی لەنێوان کەسێتی دوو فاقی و تراژیدیای ئەنفالدا (کۆمەڵناسی).
2- لەبارەی شێخ زاناوە – بە هاوبەشی د. زیرەک عەبدوڵڵا (کۆمەڵناسی).
3- ڕەخنەگرتن لەمۆدێرنیتی (فەلسەفە).
4- نائومێدیەکانی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).
5- پەراوێزەکانی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).
6- ئەنتۆلۆژیای شانۆی ئەزموونگەری (توێژینەوەی شانۆیی).
7- نوسەر ونووسینەوەی زمان (توێژینەوەی ئەدەبی).
8- شانۆی پۆست مۆدێرنیتی (توێژینەوەی شانۆیی).
9- گوتاری ڕەخنەی شانۆی کوردیی (رەخنەی شانۆیی).
10- کۆمەڵناسی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).
11- شانۆی فێمێنیستی (توێژینەوەی شانۆیی).
12- پلەی سفری شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).
13- ئەرکیۆلۆژیای شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).
14- لەئۆکتۆبەردا کوژرام (کورتە ڕۆمان).
15- من لەماڵی سەرۆک بووم (نۆڤلێت).
16- کچەی خوێنەر (نۆڤلێت" ).
17- شانۆناسى.
هەشت کتێبی چاپنەکراوى ماوە کە هێشتا چاپنەکراوە.