له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مرۆ 29/7/1890 ڤینسنت ڤانگۆخ (Vincent Willem van Gogh)، نیگارکێشى هۆڵه‌ندى لە دایکبووە، له ته‌مه‌نى (37) ساڵى بەهۆى خۆکوشتنى بە گولە کۆچى دوایى کردووە، چونکه ده‌یویست به‌و کاره‌ى سنوورێک بۆ ئه‌و مه‌ینه‌تییه‌وه دابنێ که به‌هۆى دڵته‌نگییه‌وه هه‌یبوو، لە رۆژى 30/3/1853 تا له ژیاندا بووه له کۆى (2) دوو هه‌زار کارى هونه‌رى و له‌نێویاندا (900) تابلۆى زه‌یتى هیچ تابلۆ و بەرهەمێکى نه‌فرۆشتووه، چونکە به‌ده‌ست نه‌خۆشى دڵته‌نگى ده‌یناڵاند، هەر ئەمەش وایکر کە خۆى بکوژێت، ئه‌و هونه‌رمه‌نده وه‌ک ده‌یان که‌سایه‌تى گه‌وره‌ى مێژوو ئه‌و ماوه‌یه‌ى له ژیاندا بووه تامى ناوبانگه‌که‌ى خۆى نه‌کردووه، به‌ڵام دواتر به هۆى جوانا هاوسه‌رى تیۆدۆرۆس ڤانگۆخى براى ناوبانگى دەرکرد و تابلۆکانى فرۆشت بۆ ده‌سکه‌وتى مادى و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ڤانگۆخى دواى مردنى کرد به یه‌کێک له که‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌کانى مێژوو.
دواى کۆچى ڤانکوخ براژنەکەى هه‌ر زوو سه‌یرى میراته‌که‌ى ڤانگۆخى هونه‌رمه‌ند ده‌کات و له به‌ها هونه‌رییه‌که‌ى تێده‌گات، بۆیه بڕیار ده‌دات کار بۆ ناساندنى ئه‌و کارانه بکات و خۆیشى ده‌سکه‌وتێکى مادى هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه ماناى ئه‌وه نا به نرخێکى هه‌رزان بیانفرۆشێ سه‌ره‌تا هه‌موو ئه‌و نرخانهى ره‌ت کردەوە که بۆى پێشنار کرابوو، له برى ئه‌وه خانوویه‌کى بچووک له گوندى (بوسوم) له نزیک ئه‌مستردام ده‌گرێ و ده‌یکات به مۆزه‌خانه‌یه‌کى بچووک بۆ ئه‌وه‌ى کاره‌کانى ڤانگۆخى تێدا نمایش بکات، ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه داهاتێکى باش دابین ده‌کات و به‌م کاره‌ى ده‌توانێ منداڵه‌که‌ى په‌روه‌رده بکات، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ى نزیکه‌ى هه‌شت ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت (1892 – 1900)، له‌م ماوه‌یه‌ش به‌هۆى ئه‌و کاره‌ى بازرگانانى تابلۆ هونه‌رییه‌کان ده‌ناسێ، به‌هۆى ئه‌وانیشه‌وه نزیکه‌ى (20) پێشه‌نگا ده‌کاته‌وه.
له‌دواى ئه‌م کارانه قۆناغێکى تر دێته‌پێشه‌وه ئه‌ویش ناساندنى ڤانگۆخه له‌سه‌ر ئاستى دنیا، بۆیه به‌ڵێن به هونه‌رمه‌ندان و بازرگانان ده‌دات له فرۆشتنى تابلۆکان پشکیان پێ بدات، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دات له‌سه‌رانسه‌رى ئه‌وروپا کار بۆناساندنى ڤانگۆخ بکات، دوا به‌دواى ئه‌مه زۆر به ئاسانى جوانا وێستگه‌کانى ناساندنى ڤانکۆخ ده‌بڕێت و له ساڵى 1914 جوانا کۆمه‌ڵێک نامه‌ى ڤانگۆخ بڵاو ده‌کاته‌وه، ئه‌م نامانه له‌لایه‌ن ڤانگۆخه‌وه بۆ براکه‌ى نووسراوه، گرنگى ئه‌و نامانه له‌وه دایه چه‌ندان لایه‌نى که‌سایه‌تى هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه‌که ئاشکرا ده‌که‌ن. له ساڵى 1925 جوانا ده‌مرێ، به‌ڵام ئه‌و کاته توانیویه‌تى ڤینسنت ڤانگۆخ بکات به هونه‌رمه‌ندێکى هه‌ره به‌ناوبانگى دنیا، هه‌روه‌ها (190) تابلۆى زه‌یتى له‌م ماوه‌یه‌دا فرۆشتووه و جگه له‌مه‌یش سامانێکى زۆر گه‌وره بۆ کوڕه‌که‌ى جێده‌هێڵێ، که دواجار ئه‌ویش بڕیارده‌دات بۆ مۆزه‌خانه‌یه‌کى گه‌وره به‌ناوى مامى له ئه‌مستردام بکات و له ساڵى 1973 به فه‌رمى کرایه‌وه.