" ڕۆمان لەئەدەبدا پێویستیەکە بۆ چیرۆکەکان و هاوسۆزیە بۆ ئەم جیهانە پەتایەی ئێستا یان جیهانی دوای ئەم پەتایە"
نوسەری تورکی- ئینگلیزی ئەلیف شەفەق یەکێکە لە نوسەرە بەناوبانگەکانی تورکیا کە لەم دواییەدا بەهۆی بردنی خەڵاتە زۆرو یەک لە دوایەکەکان بۆ ڕۆمانەکانی بەتایبەت "چل رێساکەی عەشق" و تازەترین ڕۆمانی "دەخولەک و سی و هەشت چرکە لەم جیهانە نامۆیەدا". ناوبانگی دەرکرد.
ئەو کەسێکی ناسراوە بەهۆی پشتگیرکردنی بۆ مافەکانی ئافرەتان، ماف و ئازادی قسەکردن، هەروەها بەهۆی نوسینی ڕۆمانی "دەخولەک و سیو هەشت چرکە لەم جیهانە نامۆیەدا" کە باس لە کچێکی سۆزانی دەکات بووە هۆی ئەوەی کە ڵێکوڵێنەوەی لەگەڵ بکرێ لە لایەن حکومەتی تورکیاوە.
ئێستا ئەو ڕۆمانێکی نوێ دەنوسێت و بەم دواییە تەواویکردووە، باس لە زانینی چۆنێتی مانەوە بەژیری دەکات لە تەمەنی دابڕاندن و جیابونەوە، وابڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ بڵاوبکرێتەوە.
کەواتە بە پێی ئەو دونیایەبێت کە لەم ڕۆمانەدا ئامادەیی هەیە ، ئەوە دەگەیەنێت. کە ئەلیف ئەزموونی وەرگرتووە لەوەی کە چ شتێک هاوتایە و گونجاوە بۆ داهێنان و نوسین لەم ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ و دابڕاندنە لە لەندەن کە نیشتیمانی ئێستای ئەوە.
لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئیما کینگسلی، ئەلیف باسی کارە ڕۆتینە نوێیەکانی دەکات، کە چۆن بیرۆکەکانی بۆ دێت بە شێوازێک کە کارکردنی ژیانی گۆڕاوە بە هۆی پەتای کۆرۆناوە. ئەو بە هەمان شێوە باس لە گرنگی بەکارهێنانی چیرۆک دەکات کە پێی وایە وەکو بوارێک وایە بۆ پرسیارکردن لە بارەی کێشە دەمەقاڵیەکانی ڕۆژانەمان. وە ئەدەبیش وەکو هۆکارێک وایە بۆ بەردەوامبوونی پەیوەندی خەڵکی بە درێژای ئەم ماوە نوێیەی خۆ- دابڕاندن.
چاوپێکەوتنی ئەلیف شەفەق لەگەڵ کەناڵی بی بی سی
سەرچاوە: بی بی سی.
ئەلیف شەفەق (Elif Şafak) له چهند دێرێكدا:
- له رۆژى 25/10/1971 له شارى ستراسبۆرگ له فهڕهنسا له دایكبووه.
- پیشهى ئهدهبى: رۆماننوس
- رۆماننوس و نوسهرى بهنهژاد توركه.
- به زمانهكانهى ئینگلیزى، فهڕهنسى و توركى دهنوسێت.
- بهرههمهكانى بۆ زیاتر له سى زمان بهسهر (40) وڵاتى جیهاندا بڵاوكراونهتهوه.
- رۆمانهكانى بە پڕفرۆشترین رۆمان دادەنرێت لە توركیا.
- یەکەم ڕۆمانی بەناوی (شاراوە) نوسویهتى، کە لەساڵی ١٩٩٨ خەڵاتی ڕوومی بردەوە.
- ڕۆمانی چاوتێبڕین خەڵاتی باشترین ڕۆمانی یەکێتیی نووسەرانی تورکی بردەوە لە ساڵی ٢٠٠٠.
- بڕونامهى بهكالۆریۆسى له زانسته سیاسییهكان لە زانکۆی تەکنیکی ڕۆژھەڵاتی ناوهڕاست له توركیا بهدهستهێناوه.
- ھەڵگری بڕواننامەی ماستەرە لەسەر جێندەر و ژنان.
- ھەڵگری بڕونامهى دوکتۆرایە لە زانستە سیاسییەکان.
باشترین بەرھەمە چاپكراوهكانى:
- چاوتێبڕین، رۆمان.
- چل رێساكهى عیشق، رۆمان.
- زۆڵهكهى ئیستانبووڵ.
- ئهشق.