Dlshad.jpg

یەکەم ڕۆمانی سادیستی کوردی دەکەوێتە بەر دیدی خوێنەران

ڕۆمانی بەڕیگاوە لە نووسینی دلشاد کاوانی وەک یەکەم ڕۆمانی سادیستی کوردی بۆ یەکەمجار دەکەوێتە نێو کتێبخانەی کوردی.

ئەم ڕۆمانە بەشێوەو تەکنیکی جیاواز نووسراوە، ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە باس لە سادیستی و ماسۆژیەت دەکات و خوێن و کوشتن وەک ژێدەرێکی سەرەکی ناو ڕۆمانەکەیە. ڕۆمانی بەڕێگاوە ڕۆمانێکی دەروونی، فەلسەفی، مێژووییە کە پشتی بە تیرۆییەکانی ئەرستۆ و داروین و فرۆید وئەریک فۆرم، ماکافیلی بەستووە و باس لە پێکدادنەکانی ئایینی و شارستانییەت و دەسەڵاتدارەییەتی دەکات.

ڕۆمانی بەڕێگاوە پێکهاتووە لە (415) لاپەڕە لەگەڵ فەرهەنگۆکێکی کوردی لە (3830) وشە. ژمارەی سپاردنی (490) ساڵی (2020) بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکان بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی وەرگرتووە، لە چاپخانەی جەنگەڵ لەتاران چاب دەکرێت، لەلایەن ڕزگار کاوانی هەڵەچنی بۆکراوە و خانەی ئاشتی سەرپەڕشتی چاپ و بڵاوکردنەوەی دەکات، بەم زووانە  دەکەوێتە بەردەستی خوێنەران.

کورتە باسێک ده‌رباره‌ى رۆمانى بە ڕێگاوە:

ئەم ڕۆمانە بەشێوەو تەکنیکێکى تایبەت نووسراوە، پێشەکى و کۆتایی ڕۆمانەکە بە یەک دیمەن و دەست پێ دەکات و بە هەمان دیمەن کۆتایى دێ ، ئەویش بە هەوڵى خۆکوژى و پاشگەز بوونەوەى نووسەرى رۆمانەکە و کارەکتەر و پاڵەوانى سەرەکى گێڕەوەى ڕۆمانە کەیە. لەگەڵ پێشەکی دووەم هاوبەشە لە سەرجەم بەشەکانى تر، ڕۆمانەکە لە دوو بەشى سەرەکى لە ژێر ناوى پەتاى دەنگ  و چێژى خوێن و (١٨) بەشى بچووکی تر کە بە ژمارە و هەم بە سەردێڕى ڕووداوە گرنگەکان دەست پێدەکەن و خۆی لە (٦٩،٣٩٠)  وشە دەبینێتەوە.

ڕۆمانى بەڕێگاوە باسى ماڵباتى میرێک دەکات دواى لە دەستدانى دەسەڵات میر، نەوەکانى بە دواى گەڕانەوەى دەسەڵاتى میرایەتیەوەن، هەروەها لە ناو ڕووداوى ڕۆمانەکە باس لە بڵاو بوونەوەى پەتاییەک دەکات بەناوى  پەتاى قسەکردن  و دواتر ئەم پەتایە دەبێتە هەوێنى سەرهەڵدانى شۆڕشێکى فکرى و چینایەتی و کۆمەڵایەتی و داروخانی دوسەڵاتی ستامکاریە .

ناوى ڕۆمانى بەڕێگاوە بەمەست لە ئۆتۆمبیلەکى کۆنى شل و شۆقە کە بە ردەوام لە ڕۆیشتن دایەو هەرجارەو چەندین کارەکتەرى نێو رۆمانەکەى هەڵدەگرێ، بە ڕێگا سەختەکان و ڕێچکۆکە تەسک و حاسێکاندا دەڕوات. ئەمەش مەبەست لە میژووى کوردە بە دریژایى میژوو بە شل و شۆقى لە رۆیشتن بەردەوامە و گەلەکەى بە هەر سەختى و چەرمەسەرییەک بێ دواجار دەگەیێنێتە دواین شوێنى مەبەست.

لە رێگاى ئەو ڕۆمانە نووسەر باس لە نەخۆشییە دەرونییەکان و دیدگاى فەلسەفی و ڕوانینە فکرییەکان بۆ ژیان دەکات، لە ئایدیاکان و تێگەیشتنە فەلسەفییەکان پشت بە فەلسەفەى فۆرمى ئەرستۆ و شیکارییە دەروونییەکانى ئۆدیب و ئەلیکترا و نەرجسیەتى سیگمۆند فرۆید و نکرۆفیلیا و نکرۆفلوجیاى سادیستى ئەریک فرۆم بەستراوە. کە بەشێکیان بوونەتە ناوى کارەکەترى سەرەکی نێو ڕۆماکەش، هەروەها باس لە عیرفان و تەصەووفى ئیسلامى و کاریگەریەکانى دەکات و پێکدانانى ئاینەکان و شارستانییەتە زۆرە ملێکان و تێکەڵ بوونى دەسەڵات و ئاین و مل ملانێى نێوان ئاینەکان دەکات، لە ڕێگاى نەوەکانى میر کە پاڵەوانى ڕۆمانەکەن ئەویش میخۆى جوولەکە و شێمرازى موسڵمان و قۆیتاسى کریستیان و ئەلیکتراى زەردەشتی دەخاتە ڕوو. رۆمانەکە بە زمانێکى سادەو کوردییەکى پاڕاوە نووسراوە، جگە لە ناوە زانستى و فکرییەکان کە (22) هامشى بۆ کراوە، لە کۆتایى ڕۆمانەکە فەرهەنگۆگێک بە مەبەستى زانین و ئاسان تێگەیشتن لە وشە و زاراوە ئیدیۆمەکان و زمان و شێوە زارەکان لە فەر هەنگۆگە کە (3146)  سێ هەزار و سەت وچل و شەش وشەو  تێدایە و ئەوەى بە گرنگ زانراەوە واتا و لێکدانەوى بۆ کراوە.

دەتوانین بڵێن ئەم ڕۆمانە بە یەکەم ڕۆمانى سادیستى کوردى خۆماڵى دێ کە راستەوخۆ  خوێن و کوشتن بەشێکى سەرەکى ڕۆمانەکە پێک دێنێ، دەتوانرێ بەشى یەکەم بە پەتا و نەخۆشى دیارى بکرێ، لەم بەشەدا  کیشەکانى ناو ڕووداوەکانى رۆمانەکە  بەرەو ئاڵۆز بوون دەچن. لە بەشى دووەمیشى بە گرێ دەروونیەکان و خوو ئۆلفەت گرتن بە خوێن و تووش بون بە نە خۆشییە دەروونییەکانى وەک نکرۆفیلیا مەرگ دۆستى، نکرۆفلوجیا، درەندە بوون و سادیستى عاشق بوون و خوو گرتن بە ئازارو خوێن ڕشتن. لە کۆتایى ڕۆمانە کە  ئاکامی پێکدادانەکان هەر هەموویان هەرەس دێنن پەشیمانى و گەڕانەوە بۆ ڕەچەڵکى مرۆڤ بوون کۆتایى ڕووداوەکەیە. ڕۆمانەکە باس لە چەند هەرێمێکی جیاواز دەکات و کە پێچەوانەی یەکترن و بە خەیاڵ و فانتازیا ڕازێدراوەتەوە، کە بەشێکی زۆری ڕۆمانکە پێک دەهێنێت جگە لەمە هەژاری و  چەرمەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان بەتەواوی لە ناو ڕۆمانکە ڕەنگی داوەتەوە.

مەبەستى نووسەر…

مەبەستى نووسەر لە و ڕۆمانە بە هۆى زیاد بوونى دیاردەى کوشتن و تاوانکارى لە نێوان مرۆڤایەتى بە تایبەتى ئەو زینجیرە کوشتنانەى کە لە ساڵانى دوایى ڕووى لە کۆمەڵگاى کوردى کردووە، نووسەر پێى وایە ئەمە تاوانى ئاسایى نیە بەڵکو جۆرێکە لە لاسیاى کردنەوە و دووبارە بوونەوەى ئەو ڕێچکە و کوشتنانەى کە وەک هاتنى شەپۆڵى سۆشیال میدایى ئازاد و سەیر کردن و بیننیى سەرجەم دیمەنەکانى کوشتن و بڕینى سەرجەم دونیا و بە بێ چاودێرى، مانەوى پاشخانى توندو تیژییەکانى داعش و رێکخراوە تووندڕەوەکانى تر کاریگەرى نەرێنى کردۆتە سەر گەنجان و نەو جەوانانى کورد، بەمەش هەندێ تاوانى نائاسی لە دادگاکانى هەرێم تۆمار کراوون نا کرێ بە کوشتنى ئاسایى سەیر بکرێ وەک کوشتنى دایک و باوک برا و خێزان و خۆشەویستانى کەسى تاوانکار بە دەستى خۆیى و شێواندن و لێکردنەوى پارچەى جسەتە و کوشتنى خێزانى سێ چوار کەسى بە کۆمەڵ، کە هەر گیز لە پێشوودا لە نێو کۆمەڵگاى کوردیدا ڕووینەداوە. لەم ڕۆمانە بە ووردى لە سەر ئەم دەستە و گروپانە وەستاوە و بێ پەردە تاوانەکان و لێکەوتەکانى خراوەت ڕوو بە مەبەستى دۆزینەوەى چارەسەرى شیاو جووڵاندنى هەستى خوێنەر بە دوورکەوتنەوە لە تاوان و تاوان کارانى خوێن.


ئەم بابەتە 140 جار خوێندراوەتەوە