- لە رۆژى 6/8/1637 بن جۆنسۆن (Ben Jonson)، شاعیر و شانۆنوس و ئه‌كته‌ر و نوسه‌ری ئینگلیزی له ته‌مه‌نى (65) ساڵى له شارى له‌نده‌ن كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 11/6/1572 له شارى له‌نده‌ن له دایكبووه.
- لە رۆژى 6/8/1660 دییگۆ فیلازكیز (Diego Rodríguez de Silva y Velázquez)، نیگاركێشی ئیسپانی له ته‌مه‌نى (61) ساڵى له شارى مه‌درید كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 6/6/1599 له شارى ئیشبیلیه له دایكبووه.
- لە رۆژى 6/8/1809 ئەلفرید تنیسۆن ( Alfred Tennyson)، شاعیرى ئینگلیزى لە دایکبووە، لە رۆژى 6/10/1892 لە تەمەنى (83) ساڵى لە شارى ساسکس لە ئینگلەتەرا کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 6/8/1924 له‌میا فغالی، ژنه ئه‌كته‌ری لوبنانی له گوندى بدادون له‌شارى جه‌به‌ل لوبنان له دایكبووه، له رۆژى 23/4/2005 له ته‌مه‌نى (80) ساڵى كۆچى دوایى كردووه، لە ساڵى 1938 تاکو ساڵى 1996 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 6/8/1929 متاوس عویس، ئه‌كته‌رى میسرى له دایكبووه، له رۆژى 1/12/2015 له ته‌مه‌نى (86) ساڵى له شارى منسوره كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 6/8/1934 پیرس ئه‌نتۆنی (Piers Anthony)، رۆماننوس و نوسه‌ری ئه‌مریكی ئینگلیزى له شارى ئۆكسفۆرد له به‌ریتانیا له دایكبووه.
- لە رۆژى 6/8/1936 سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی (عه‌لی نیزامه‌ددین جامى) گۆرانیبێژى كورد له ته‌مه‌نى (55) ساڵی له گوندی سه‌ڵاواتى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان كۆچى دوایى كردووه و له گۆڕستانی سهڵوهئاوا ته‌رمه‌كه‌ی به خاك سپێردراوه، له ساڵی 1881 له گوندی (سه‌ڵوه‌تاوا)ی نزیك شاری سنه له دایك بووه، بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌نه‌وه به بنه‌ماڵه‌ی (باباتاهیری هه‌مه‌دانی) شاعیری ناوداری كورد، له‌بۆنه ئایینیه‌كاندا قورئان و موناجاتی ئاینی خوێندووه و له‌وه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ده‌نگێكی خۆشی هه‌یه، ئیدی له دنیای ئایینه‌وه هاتۆته ناوی دنیای گۆرانی و موزیكی كوردی، له ساڵی 1929 ئه‌وكاته‌ی ته‌مه‌نی (47) ساڵ بووه، ته‌نها یه‌ك مانگ له شارى تاران ماوه‌ته‌وه و ده‌نگی له‌سه‌ر قه‌وان تۆماركردووه، شاره‌زایی ته‌واوی ده‌سگاگه‌لی موزیكى ئێرانی بووه، یه‌كه‌م كه‌س بووه له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان كه مه‌قاماتی كوردی خسته سه‌ر گرامافۆن (قه‌وان) بۆ مه‌قامه‌كانی شیعری (مه‌وله‌وی) هه‌ڵبژاردووه و بۆ ئاوازی گۆرانییه‌كانی سودى له شیعره‌كانی (وه‌فایی) بینیوه، له‌ماوه‌ى ته‌مه‌نى ژیانیدا گه‌لێ مه‌قام و ئاوازی له‌سه‌ر قه‌وان تۆماركردووه، به‌ڵام ته‌نها (14) چوارده مه‌قام و گۆرانی پارێزراون و له ئه‌رشیڤدا ماوه‌ته‌وه و هه‌ندێك له‌و قه‌وانانه فه‌وتاون، ئه‌وانه‌شی كه پارێزراون خانه‌واده‌ی (ئاصف دیوان) له‌لای خۆیان پاراستبویان و پێشكه‌شی رادیۆی سنه‌یان كرد.
- لە رۆژى 6/8/1952 ره‌زوان كاشف، ده‌رهێنه‌ری میسری له شارى قاهیره له دایكبووه، له رۆژى 5/6/2002 له ته‌مه‌نى (50) ساڵى به نه‌خۆشى دڵ كۆچى دوایى كردووه، لە ساڵى 1984 تاکو ساڵى 2002 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 6/8/1961 تاكایوكی نیگیشی، ئاوازدانه‌ری یابانی له شارى تۆكیۆ له دایكبووه.
- لە رۆژى 6/8/1963 سه‌قه‌ر شه‌بیب، شاعیری كوێتی له ته‌مه‌نى (69) ساڵى له كوێت كۆچى دوایى كردووه، له ساڵى 1894 له كوێت له دایكبووه.
- لە رۆژى 6/8/1965 یوكى كاجیورا، ژنه ئاوازدانه‌ری یابانی له شارى تۆكیۆ له دایكبووه، لە ساڵى 1992 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 6/8/1969 تیودۆر ئه‌دۆرنۆ (Theodor W. Adorno)، فه‌یله‌سوف و ئاوازدانه‌ر و موزیسیان و نوسه‌ری ئه‌ڵمانی له ته‌مه‌نى (65) ساڵى كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 11/9/1903 له شارى فرانكفۆرت له دایكبووه.
- لە رۆژى 6/8/1970 ئیم. نایت شیامالان (M. Night Shyamalan)، ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی بهنهژاد هیندى له هه‌رێمى پۆندیشیرى هندستان له دایكبووه، لە ساڵى 1992 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 6/8/1972 جیری هالویل (Geraldine Estelle Horner)، ژنه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری ئینگلیزی له شارى واتفۆرد له دایكبووه، لە ساڵى 1994 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 6/8/1980 تارق سه‌برى، ئه‌كته‌رى میسرى له شارى ریازله سعودیه له دایكبووه.
- لە رۆژى 6/8/1988 یوسف ئهلحشاش، ئه‌كته‌ری كوێتی له دایكبووه، لە ساڵى 2008 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 6/8/1989 میخائیل بلدى، رۆماننوس و شاعیرى سورى له ته‌مه‌نى (73) ساڵى له شارى دیمه‌شق كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 1/2/1916 له شارى دیمه‌شق له دایكبووه.
- لە رۆژى 6/8/1994 دۆمینیكۆ مودونیۆ (Domenico Modugno)، گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئیتالی له ته‌مه‌نى (66) ساڵى به جه‌ڵته‌ى دڵ له دورگه‌ى لامپیدوسا له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست له نێوان ماڵته و تونس كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 9/1/1928 له شارى پۆلینیا ئه مارى له دایكبووه.
- لە رۆژى 6/8/1996 بڵند حه‌یده‌ری شاعیرى كورد له ته‌مه‌نى (70) ساڵى به نه‌خۆشى له‌یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى شاری له‌نده‌ن كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 26/9/1926 له شارى هه‌ولێر له‌دایكبووه، به‌زمانی عه‌ره‌بی شیعره‌كانی نوسیوه، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی ئەربیل ئولا تەواو كردووە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكی ئه‌فسه‌ری سوپای عیراق بووه، به‌شێكى ته‌مه‌نى له شاره‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركوك و شاره‌كانى عێراق به‌سه‌ربردووه، هێشتا گه‌نج بووه دایك و باوكی كۆچی دواییان كردووه، له‌پاڵ كاره‌كانى بۆ بژێوى ژیانى خولیای شیعر و ئه‌ده‌ب بووه و به‌شێكی كاته‌كانی بۆ خوێندنه‌وه‌و خۆرۆشنبیركردن له‌كتێبخانه گشتییه‌كان ته‌رخانكردووه و كتێبه ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فی و ده‌روونییه‌كانی خوێندۆته‌وه، له‌ماوه‌ى ته‌مه‌نى ژیانیدا چه‌ند دیوانه شیعرێكى له شاره‌كانى به‌غداد و به‌یروت چلپكردووه.
- لە رۆژى 6/8/1999 غولام عەلى رەعدى ئازرخشى، شاعیر و ئەکادیمیستى ئێران لە تەمەنى (90) ساڵى لە شارى تاران کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/9/1909 لە شارى تەپرێز لە دایکبووە، هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بووە و نازناوى زانستى پرۆفیسۆر بووە و وانەى ئەدەبى بەراوردکارى لە زانکۆى تاران وتۆتەوە.
- لە رۆژى 6/8/2001 جۆرجی ئه‌مادۆ (Jorge Amado)، رۆماننوس و شاعیر و توسه‌ری به‌رازیلی له ته‌مه‌نى (88) ساڵى له شارى سالفادۆر كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 10/8/1912 له شارى ئیتابۆنا له دایكبووه.
- لە رۆژى 6/8/2005 تالیب فوراتی، ئه‌كته‌ری عێراقی له ته‌مه‌نى (70) ساڵى كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 4/2/1935 له شارى ناسریه له دایكبووه، لە ساڵى 1963 تاکو ساڵى 2005 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 6/8/2018 سه‌نا مه‌زهه‌ر، ژنه ئه‌كته‌ری میسرى له ته‌مه‌نى (85) ساڵى كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 17/8/1932 له دایكبووه.
- له رۆژى 6/8/2020 محەمەد دومان (محەمەد خەلیل غازی)، موزیسیسانى دیاری شاری كۆبانی رۆژئاوای كوردستان له ته‌مه‌نى (91) ساڵى لە شاری ئەنقەرە كۆچی دوایی كردووه، لە ساڵی 1929 لە سێورەگی ره‌های باكووری كوردستان لە دایكبووە، بە رەچەڵەك خەڵكی ناوچەی (پردێ)ی هه‌رێمى كوردستانە، لە ساڵی 2014 لەكاتی هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر ناوچەكە، رووی لە توركیا كردووە، میوزیكی بۆ چەندین هونەرمەندی ناوداری رۆژئاوای كوردستان ژەنیوە، لەوانەش هونەرمەند (باقی خدۆ، جەمیل هۆرۆ و ژمارەیەك هونەرمەندی دیكە.