Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 7/8

- له‌ رۆژى 7/8/1921 ئه‌لكسه‌نده‌ر بلوك (Aleksandr Aleksandrovich Blok)، شاعیرى روسى له‌ ته‌مه‌نى (40) ساڵى به‌ نه‌خۆشى له‌ شارى سانت بوترسبۆرگ كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 28/11/1880 له‌ شارى سانت بوترسبۆرگ له‌ روسیا له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 7/8/1929 له‌یلا حه‌مدی (ئیقبال ئه‌حمه‌د خه‌لیل)، ژنه‌ ئه‌كته‌ری میسری له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 30/6/1973 له‌ ته‌مه‌نى (43) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌، لە ساڵى 1953 تاکو ساڵى 1973 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 7/8/1938 قوستەنتین ستانسیلافسکی (Constantin Stanislavski)، دەرهێنەر و ئەکتەری شانۆى روسی لە تەمەنى (75) ساڵى لە جەڵتەى دڵ لە شارى مۆسکۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/1/1863 لە شارى مۆسکۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 7/8/1938 نه‌بیله‌ سه‌ید، ژنه‌ ئه‌كته‌ری میسری له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 20/6/1986 له‌ ته‌مه‌نى (47) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ كۆچى دوایى كردووه‌، لە ساڵى 1949 تاکو ساڵى 1986 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 7/8/1942 تۆبین بێل (Tobin Bell)، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی له‌ شارى نیویۆرك له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 7/8/1942 كایتانۆ فیلۆسۆ (Caetano Veloso)، گۆرانیبێژ و موزیسیان و نوسه‌ری به‌رازیلى له‌ شارى باهیا له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 7/8/1948 سەمیر حوسنى، ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 14/11/2012 لە تەمەنى (64) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1974 تاکو ساڵى 2011 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 7/8/1957 ئۆلیفەر هاردى (Oliver Norvell "Babe" Hardy)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (65) ساڵى لە جەڵتەى دڵ لە شارى هۆلیود کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/1/1892 لە شارى هارلم لە دایکبووە.

- لە رۆژى 7/8/1960 دیفید دشوفنی (David Duchovny)، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی له‌ شارى نیویۆرك له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 7/8/1963 هارۆلد پیریناو (Harold Perrineau)، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی له‌ شارى نیویۆرك له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 7/8/1975 چارلز سیرۆن (Charlize Theron)، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌فریقیاى باشوور له‌ شارى گاوتینج له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1995 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 7/8/1988 شه‌یما سه‌یف (Shaimaa Saif)، ژنه‌ ئه‌كته‌ری میسری له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 2013 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 7/8/1941 روبندرونات تاگور (Rabindranath Tagore)، رۆماننوس و شاعیر و نیگاركێش و نوسه‌رى هیندی له‌ ته‌مه‌نى (80) ساڵى له‌ شارى كالكۆتا كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 7/5/1861 له‌ شارى كالكوتا له‌ دایكبووه‌، له‌ ساڵى 1913 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وه‌رگرتووه‌.

- لە رۆژى 7/8/1983  نه‌عیمه‌ وه‌سفی، ژنه‌ ئه‌كته‌ری میسری له‌ ته‌مه‌نى (60) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 10/2/1923 له‌ شارى دیرۆت له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1951 تاکو ساڵى 1983 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 7/8/2009 عه‌لى جوندى، شاعیرى سورى له‌ ته‌مه‌نى (81) ساڵى له‌ شارى لازقیه‌ كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1928 له‌ شارى سلیمه‌ له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 7/8/2011 حەسەن ئەسمەر، گۆرانیبێژى میسرى لە تەمەنى (51) ساڵى لە شاى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە،لە رۆژى 21/10/1959 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1983 تاکو ساڵى 2011 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 7/8/2019 علویه‌ زه‌كى، ژنه‌ ده‌رهێنه‌رى میسری له‌ ته‌مه‌نى (93) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 2/5/1926 له‌ دایكبووه‌.


ئەم بابەتە 62 جار خوێندراوەتەوە