Balnda.jpg

لە مردن بەر دەبمەوە

ناوەندى باڵندە، کە ناوەندێکى ئەدەبییە و گرنگى بە شیعر دەدات، نوێترین کتێبى شیعرى چاپكراوى خۆى به‌ناوى (لە مردن بەر دەبمەوە) بڵاوده‌كاته‌وه‌.

لە مردن بەر دەبمەوە، نوێترین کتێبی شیعریی (عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا)، لە چاپکراوەکانی باڵندەیە و بەم نزیکانە دەیخوێننەوە.

 (لە کتێبەکەوە)

به‌ر له‌وه‌ى له‌ تاریكیى گۆڕستان سه‌ر به‌رز
بكه‌مه‌وه‌
گوڵێكى سپیم به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌
له‌ خۆم ده‌پرسم من كێم؟
له‌ نێوان خۆم و تاریكى
له‌ نێوان نیشتیمان و ڕیتمه‌كانى مردن
قسه‌یه‌ك ده‌كه‌م دنیاودنیا بیگێڕنه‌وه‌
له‌گه‌ڵ حیكایه‌ته‌كانم به‌ره‌و گۆڕ هه‌نگاومان ده‌نا
به‌ره‌و جه‌نگ، خۆمان له‌ مانا ده‌كرده‌وه‌
من به‌ هه‌موو لایه‌كى گۆڕستاندا سێبه‌رم ده‌كرد
حیكایه‌ته‌كان به‌ هه‌موو لایه‌كى تاریكى نووسرابوون

 ناوەندی باڵندە، ناوەندێکی ئەدەبیی سەربەخۆیە و سەر بە هیچ دەزگا و ڕێکخراوێکی حکوومی و ناحکوومی نییە. کارەکانی خۆی لە شیعردا چڕ دەکاتەوە. کاری سەرەکیی ئەم ناوەندە لە ”ماڵپەڕی باڵندە“ و چاپی کتێبی شیعرـدا دەبێت، کە ماڵپەڕەکە بۆ وەرگێڕانی شیعری جیهانە بۆ سەر زمانی کوردی، هەروەها، بە پێی توانا، وەرگێڕانی شیعری کوردی بۆ زمانانی دیکە. لە پاڵ ئەمەیشدا بڵاوکردنەوەی شیعرە بڵاونەکراوەکانی شاعیرانی کورد و ناساندنی دەنگی تازەی شیعری لە نەوەی تازە. 

 


ئەم بابەتە 52 جار خوێندراوەتەوە