لهیهكهمین چالاكیاندا بەشی وێژەی ڕێکخراوی نوێگەر بۆگەشەپێدانی هونەری کەرنەڤاڵێکی شیعری بۆ شیعری بەگری لەسەر گڵکۆی شاعیری سنبوڵی شیعری بەرگری کوردی شێرکۆ بێکەس رێكخست.
له رۆژى دووشهممه 10/8/2020 كاژێر (6)ى ئێواره لەپارکی ئازادی لە سەر مەزاری شێرکۆبێکەس له شارى سلێمانى ڕێکخراوی نوێگەر بۆگەشەپێدانی هونەری کەرنەڤاڵێکی شیعری بۆ ههریهكه له شاعیران (بەندی عهلی، ڕۆژ هەڵەبجەیی، فاتیح سەلام، سروە عوسمان، سەردار قادر، هەڵاڵە شەوکەت لهۆنی، هاوشان عەزیز، ڕەوەند ساڵح و مەریوان قەرەداغی) رێكخست، كه تیایدا شیعری هەموو بەشداربوان لەدو توێی کتێبێکی بچوکدا بهسهر ئامادەبوان دابهشكرا، هەروەها خەڵاتی ڕێزلێان بەخشرایه بەشداربوان و هونەرمەند (رێبوار سهعید) لەپای نەخشاندنی (9) نۆ مۆتیڤی ناوازەدا بۆ دەقە شیعریەکان کە لەناو کتێبەکەدا چاپكرابوو.