sana.jpg

هونه‌رمه‌ندێكی میسری كۆچی دوایی كرد

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له‌ میسر هه‌واڵى كۆچى دوایى ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌رى شانۆى میسرى (سه‌نا‌ شافع)یان له‌ ته‌مه‌نى (77) ساڵیدا راگه‌یاند.

رۆژى چوارشه‌ممه‌ 12/8/2020 هونه‌رمه‌ندی میسری بواری شانۆ و دراما و مامۆستاى هونه‌رى شانۆ (سه‌نا‌ شافع) له‌ته‌مه‌نی (77) ساڵی به‌هۆى نه‌خۆشى كۆچی دوایی كرد، .هه‌ر دوابه‌دواى كۆچى دوایشى وه‌زاره‌تی رۆشنبیری میسر راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه ‌و رایگه‌یاند، به‌كۆچی دوایی هونه‌مه‌ند (سه‌نا‌ شافع) كه‌لێنێكی گه‌وره‌ ده‌كه‌وێته‌ شانۆی میسرییه‌وه‌و ناوبرا و توانویه‌تی رۆڵێكی گه‌وره‌ له‌و بواره‌دا بگێڕێت، هه‌روه‌ها كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك له‌كه‌سایه‌تی ناوبراودا جێی رێزبووه‌ و ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ جارێكی دیكه‌ دروستنابنه‌وه‌.

(سه‌نا‌ شافع) له‌ چه‌ندین فیلم و دراما و شانۆدا رۆڵى بینیووه‌، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ هونه‌رمه‌ندان عادلى ئیمام، فه‌وزیه‌ براجوازیه‌، فه‌رید شه‌وقى و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندى دیكه‌ رۆڵى بینیووه‌.

سه‌نا‌ شافع له‌ چه‌ند دێرێكدا:

پیشه‌ى هونه‌رى: ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌رى شانۆ

له‌ رۆژى 25/1/1943 له‌ گوندى موشاى شارى ئه‌سویت له‌ دایكبووه‌.

له‌ رۆژى 12/8/2020 له‌ ته‌مه‌نى (77) ساڵى به‌هۆى نه‌خۆشى له‌ شارى قاهیره‌ كۆچى دوایى كردووه‌.


ئەم بابەتە 71 جار خوێندراوەتەوە