Xasraw_mirawdaly.jpg

دوو دەق لە سەرە ڕێی شیعردا...

خەسرەو مەحمود

نوێژ جۆری زۆرە

جگە لە نوێژی بیرکردنەوە

 

نزا جۆری زۆرە

جگە لە نزای(ناسینی وەهم)

 

خۆگرتنەوە جۆری زۆرە

جگە لە خۆگرتنەوە لە (خووپێوەگرتن)

وانە لە هەموو هەبووەکان پێویستە

جگە لە (مرۆڤ)

 

ئەگەر ئادەم یەکەمین مرۆڤ نەبوایە

نە خوداو نە شەیتانی نەدەناسی

 

ئەگەر ئادەم لە بەهەشت نەبوایە

نە بەهەشتمان دەناسی و

نە زەویشمان دەبووە دۆزەخ

 

مرۆڤ ئەفسانەی ئافراند

ئەفسانەش ئادەمی داهێنا

 

ئادەم یەکەمین ئەفسانەبوو

مرۆڤیش یەکەمین ئادەمی!؟

 

مرۆڤ ئەفسانەی دۆزییەوە

تا نەهێنی بناسێت

بەڵام خۆی بوو بە کۆنترین ئەفسانە

 

ویستی لە ڕێگەی ئەفسانەوە

حەقیقەت بدۆزێتەوە

بەڵام ئەفسانەی

لێبوو بە حەقیقەت.


ئەم بابەتە 87 جار خوێندراوەتەوە