talb_ibrahim.jpg

پەناهەندەیەک لە هەولێرەوە بۆ ئەمستردام

رۆمانى پەناهەندەیەک لە هەولێرەوە بۆ ئەمستردام له‌ نوسینى (تالیب ئیبراهیم) و وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە (حەمە کەریم عارف) بڵاوكرایه‌وه‌.

رۆمانه‌كه‌ له‌ دووتوێى (282) لاپه‌ڕه‌ دایه‌ و لێوانلیوە لە بەسەرهات و سەرکێشی و ڕیسک لەلایەن گەنجێکەوە کەبەهیوای ژیانی جیاواز و گەیشتن بە ئاواتەکانی ڕێی هەندەران دەگرێتەبەر و لەم ڕێگایەدا تاڵی و بەسەرهاتی زۆری دێتە ڕێ. ئەم بەرهەمە وا لەخوێنەر دەکات لە سەرتاوە تا کۆتایی تێکەڵ بەم گەشت و بەسەرهاتانە بێت، وەرگێڕ بە شێوەیەکی زۆر شارەزایانە توانیویەتی هەست و روح بکاتەبەر وشە بە وشەی کتێبەکەد و خه‌یاڵى ناو رۆمان و چركه‌ساتى روداوه‌كان بۆ خوێنه‌ر بگوازێته‌وه‌ و خوێنه‌ر له‌رێگایه‌وه‌ باشتر درك به‌ چركه‌ ساته‌ هه‌ستیاره‌كانى ناو تێكسته‌كه‌ بكات.

ئه‌م تێكسته‌ تێكستى سه‌فه‌ر كردنه‌، تێكستى جێهێشتن و دڵ شكانه‌ له‌ وڵات و شار و ژینگه‌یه‌ك كه‌ تییایدا چاوت كردۆته‌وه‌.


ئەم بابەتە 45 جار خوێندراوەتەوە