emell.jpg

ئێمیل

بەم زوانە له‌ پرۆژەیه‌كی ھاوبەشی ناوەندی ئاوێر و دەزگای نما (4) چوار كتێبێك چاپده‌كرێت.

كتێبى (ئێمیل) له‌ نوسینى (ژان ژاك رۆس) و وه‌رگێڕانى (ره‌سوڵ سوڵتانى)ه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ كتێبه‌كانى پرۆژه‌ى ھاوبەشی ناوەندی ئاوێر و دەزگای نما كه‌ به‌مزوانه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

ئیمێل كتێبێكە لەبارەی پەروەردەكردنی منداڵەوە، كتێبێكە كە تێڕوانینەكانی فەیلەسوفی فەڕەنسی "ژان ژاك ڕۆسۆی" تێدایە دەربارەی منداڵ و پەروەردەكردن و كاریگەری لەسەر خێزان..

ئەم كتێبە باس لەوەدەكات كە چۆن منداڵ تەندروست و یاخی و وریایانە گەورە بكرێت و چۆن ئامادەی بكەین بۆ ژیانێك كە چڕ و پر ڕوداوو پێداكێشانە...  ئەم كتێبە گرنگە پاش ماوەیەكی ترو بە وەرگێرانی ڕەسوڵ سوڵتانی بڵاودەكرێتەوە.


ئەم بابەتە 63 جار خوێندراوەتەوە