Chirokisharek.jpg

رۆمانى چیرۆکی شارێک بڵاوکرایەوە

خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی چوارچرا، لە نوێترین کاری وەرگێڕانیدا (رۆمانى چیرۆکی شارێک)ى له‌ نوسینى رۆماننوس و نوسه‌رى ئێرانى (ئەحمەد مەحمود) و وه‌رگێڕانى (حەمە کەریم عارف)ى بڵاوكرده‌وه‌.

رۆمانه‌كه‌، رووداوێکی مێژووییە، کە بریتییە لە دەستگیری و دادگایی و لە سێدارەدانی ئەفسەرانی سەر بە حیزبی توودەی ئێران لەمانگی میهری ساڵی (1954)دا، ئەم ڕۆمانە کۆپییەکی تەواوەتی واقیع و خودی ڕووداوەکە نییە، بەڵکو لە شێوەی بیرەوەری و لەڕێگەی گێڕەرەوە و لەزەینی خالیدی گوتیاری (راوی) ڕۆمانەکەدا، هونەریانە دەخوڵقێنرێتەوە و زیندوو دەکرێتەوە.

دەشێ بڵێین (چیرۆکی شارێک) ڕۆمانێکی میژووییە، بەو مانایە کە کۆمەڵێک کاراکتەری بەرجەستە و مێژوویی و زنجیرەیەک بویەر و دیاردە و ڕاپەڕینی قۆناغانی ڕابردوو، هونەریانە زیندوو دەکاتەوە... زەمانی ڕووداوەکان ساڵانی (1954-1957)ە و شوێنی ڕووداوەکان بەندەر لنگەی باشووری ئێرانە.

رۆمانەکە سێ پاڵەوانی سەرەکی هەیە کە دوانیان پیاو و یەکێکیان ژنه‌، خالید و عەلی و شەریفە، کە تەواوی ڕووداوەکانی رۆمانەدا بە دەوری ئەم سێ فیگۆرە سەرەکییەدا دەخولێنەوە.

نوسه‌رى رۆمانه‌كه‌ له‌ چه‌ند دێرێكدا:

- ناوى ته‌واوى: ئەحمەد مەحمود

- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: رۆماننوس و نوسه‌ر

- له‌ رۆژى 25/12/1931 له‌ شارى ئه‌هواز له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 4/10/2002 له‌ ته‌مه‌نى (70) ساڵى له‌ شارى تاران كۆچى دوایى كردووه‌.

- رۆمانى (چیرۆکی شارێک)ى له‌لایه‌ن نوسه‌ر و وره‌گێڕ (حەمە کەریم عارف) كراوه‌ به‌ كوردى.


ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە