دواى ئه‌وه‌ى دوو رۆژ به‌ر له ئێستا خوشكه‌كه‌ى به‌هۆى فایرۆسى كرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا، ئه‌مڕۆ شیوەكار، خۆشنووس، په‌یكه‌رساز و مامۆستا (چیا نازم گلی) گیانى له‌ده‌ستدا.
دوو ڕۆژ پێش ئێستا مامۆستا (به‌یار نازم گلی) به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له‌چه‌مچه‌ماڵ گیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌مڕۆش هه‌ینی 14/8/2020 مامۆستا (چیا نازم گلی) برای كه شێوه‌كاره به‌هه‌مان نه‌خۆشى له ته‌مه‌نى (39) ساڵى گیانی له‌ده‌ستدا، دواى ئه‌وه‌ى (10) ده رۆژ به‌ر له مردنى تووشی کۆرۆنا بوو، لە ماڵەوە خەریکی وەرگرتنی چارەسەر بوو، به‌ڵام شەوی رابردوو تەندروستی خراپدەبێت و دەبرێتە نەخۆشخانە لە شارى سلێمانی، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
شەش رۆژ بەر لە مردنی، لە واڵى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نووسیبوى: "قەت بڕوام نەبوو هیچ شتێک کۆڵم پێ‌بدا بۆ ژیان، بۆ یەکەمجارە ئەم ڤایرۆسە کۆرۆنا پیسە، کۆڵی پێم‌دا و پەکی خستم و ماندووی کردم"، قەت بڕوام نەبوو هیچ شتێک کۆڵم پێ‌بدا بۆ ژیان، بۆیەکەمجارە ئەم ڤایرۆسی(کڕۆنا) پیسە کۆڵی پێمداو پەکی خستم و ماندووی کردم... دووربێ لەهەمووتا"، هه‌روه‌ها بۆ كۆچی دوایی خوشكه‌كه‌شی نووسیویه‌تی: "به‌یار گیان تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی مردی كرێچی بووی، ئێستا گه‌شتیته ماڵ خۆت، قوربانی خۆڵی سه‌رگۆڕی بێنازت بم، كه نه‌متوانی بێمه سهرگۆڕهكهت، خوایه ئه‌و ڕۆحه پاكه‌ی ئامانه‌تی مه‌نزڵگای تۆبێ و بیپارێزی، به‌خوا به‌ئازاره".
له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى فایرۆسى کۆرۆنا پەیکەرێکی به‌ناوى (قەڵغان) بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆناش داتاشیبوو، لەلایەک داوای لە خەڵک و لەلایەکی دیکەش داوای لە حکومەت دەکرد ئاگاداری خۆیان و خەڵک بن، نەهێڵن کۆرۆنا هەناسە لە خەڵك زەوت بکات.
چیا نازم گلی له چه‌ند دێرێكدا:
- له رۆژى 1/11/1981 له دایكبووه.
- پیشه‌ى هونه‌رى: شیوەكار، خۆشنووس و په‌یكه‌رساز.
- چەندین خولى خۆشنووسى كردۆته‌وه.
- خاوه‌نى چه‌ند پێشانگایه‌كى تایبەت به‌خۆى بووه.
- له ساڵى خوێندنى 2019 – 2020 بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى له بەشی ئینگلیزی کۆلێژی بنەڕەتیی پەروەردەی زانکۆی سەلاحەدین به‌ده‌ستهێناوه.
- له رۆژى 14/8/2020 له ته‌مه‌نى (39) ساڵى به فایرۆسى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه له شارى سلێمانى كۆچى دوایى كردووه.