هێشتا، له پاریس‌دا هێشووهكانى هه‌ور پێنه‌گه‌ییوه. كوچه‌یه‌كى درێژ شه‌وانه روناك ده‌كرێته‌وه. به‌شێكه له گۆڕه‌پانێك دوو ریز دره‌خت له‌سه‌ر پێ وه‌ستاون. دره‌ختێك له‌یه‌ك جۆر شانزه جار دووباره ده‌بێته‌وه. له‌ناو ریزه‌كه‌دا نۆ عامود هه‌ن سى و شه‌ش گلۆپى كاره‌باییان پێوه‌یه. كوچهكه سه‌ر داپۆشراوه، هه‌ندێ جار پێیدا ده‌ڕۆم، وه‌ك خۆپاراستنێك له باران ئه‌و كاته‌ى وه‌رزشى رۆیشتن ده‌كه‌م.
خه‌ریكه گه‌ڵاى پایز به ده‌زووه زه‌رده تێرهكانى عه‌رزى كوچهكه بچنێ، هه‌واش كه‌مێك سارده.
ژنێك جانتایه‌كى له پشت كردووه و جانتایهكیش راده‌كێشێ، نیمچه ونبوو دێته به‌رچاو، داده‌نیشێ و جگه‌ره‌یه‌ك ده‌كێشێ،
چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك، كتوپڕ ئاوڕ ده‌ده‌مه‌وه و نایبینم.
ئاسمان له موزهخهیهكى گه‌وره‌ى هه‌وا ده‌چێ.
ده‌ستم له عامودێكى كاره‌با دا، ساردییه‌ك هه‌یه و چۆته خانهكانییهوه، روناكى له ژێر دره‌ختدا وه‌ستاوه، وه‌ك ئه‌وه‌ى گوێى له هه‌نگاوه‌كانم گرتبێ. وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌یرم بكا كه له‌ژێریدا ده‌نووسم.
شه‌وان، یادمه چۆن وانه‌كانم ده‌خوێند له رۆژانى منداڵیمدا، له‌ژێر روناكى له شه‌قامى گشتیدا، له ته‌رتوس: ئه‌و ژووره‌ى تایدا ده‌خه‌وتم به گڵپێك داده‌گیرسا كاره‌باى نه‌ده‌ویست.
ده‌نگى فرۆكه‌یه‌ك، ده‌نگى گسكێكى كاره‌بایى.
با بچمه‌وه ماڵه‌وه. له مهسعهدهكهدا ژنێك هه‌یه ده‌ستى منداڵه‌كه‌ى گرتووه، به ده‌سته‌كه‌ى دیكه‌شى گوڵێكى سوورى قه‌د درێژى گرتووه، ژنێكه له ئاسیا.
ماڵه‌وه، نینار له له‌نده‌ن گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هاته ژووره‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى له شانۆگه‌ریه‌كى شكسپیردا چوبێته‌وه ده‌ره‌وه، كاتى نییه، بانگهێشتكراوه بۆ نانى ئێواره.
له په‌نجه‌ره‌كه‌وه سه‌یر ده‌كه‌م: ده‌ستى پایز پرچى دره‌خته‌كان شانه ده‌كا.
له‌ناوچوو؟ تارمایێكه هه‌ر په‌یدا ببێت ون ده‌بێ، رووگهشیهكى ته‌نكه، خێرا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
به‌ڵام، ئه‌و رووكه‌شییه چه‌ند قووڵه،
هه‌میشه چاو له‌ناو چاو له‌گه‌ڵ ئه‌به‌دییه‌تدا كۆمانده‌كاته‌وه.
*
میترۆى (بالێ رۆیال)
خه‌ڵكانێك چه‌شنى باڵن.
خه‌ڵكانێك ده‌ڵێى بهردن.
*
ئاسمانیش شت ده‌دزێ،
نه‌خێر، مردن به ته‌نیا سنوورى ژیان نییه.
*
كێ ده‌ڵى: هه‌ژارى مرۆڤه‌كان یه‌كده‌خات؟
نه‌خێر له هه‌ژاریشدا ئێمه یه‌كگرتوو نین،
ته‌نانه‌ت له مردنیشدا ئێمه یه‌كسان نین.
*
ئه‌مشه‌و، شه‌وى پاریس له‌سه‌ر چرپایه‌ك راكشاوه،
كه هه‌ور لۆچى كردووه.
*
خه‌ریكه شه‌وى پاریس
له په‌لوپۆم داده‌چۆڕێ.
خۆت بگره ئه‌ى جه‌سته‌ى شه‌كه‌ت.