cinema.jpg

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه‌

به‌هۆی بڵاوبونه‌‌وه‌‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌م ساڵدا خولی پێنجه‌می فێستیڤاڵى فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌رێوه‌ناچێت.

‎راگه‌یاندنی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، له‌‌ راگه‌‌یه‌‌ندراوێكدا رایانگه‌‌یاند، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخە نه‌خوازراوەی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ روی له‌جیه‌ان و هه‌رێمی كوردستانیش كردووه‌، له‌م ساڵدا خولی پێنجه‌می فێستیڤاڵ به‌رێوه‌ناچێت، هه‌‌روه‌‌ها له‌‌ راگه‌‌یندراوه‌‌كه‌‌دا هاتووه‌‌: "بەوهۆیەوە ئاگاداری سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان و سینه‌ماكاران و ده‌زگا میدیاییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌، وێرای به‌دواداچونی وردمان و هه‌روه‌ك له‌رێگه‌ی میدیاكانیشه‌وه‌ ده‌زانرێت رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و به‌شێكی زۆر له‌توێژینه‌وه‌ ته‌ندروستیه‌كان هۆشدارییان داوه‌و ئاماژه‌ به‌ئه‌گه‌ری شه‌پۆلی نوێی كۆرۆنا ده‌كه‌ن له‌ وه‌رزه‌كانی داهاتودا، هه‌ربۆیه‌ وه‌كو رێكخه‌رانی فێستیڤاڵ له‌م ساڵدا چالاكیه‌كان راده‌گرین".

ده‌‌قى راگه‌‌یه‌‌ندراوه‌‌كه‌‌ وه‌‌كخۆى:

‎وه‌ك رێكخه‌ران‌ و به‌رێوه‌به‌رانی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نین، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخە نه‌خوازراوەی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ روی له‌جیهان ‌و هه‌رێمی كوردستانیش كردووه‌، له‌م ساڵدا خولی پێنجه‌می فێستیڤاڵ به‌رێوه‌ناچێت!

بەوهۆیەوە ئاگاداری سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندان‌و هونه‌ردۆستان‌و سینه‌ماكاران ‌و ده‌زگا میدیاییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌، وێرای به‌دواداچونی وردمان ‌و هه‌روه‌ك له‌رێگه‌ی میدیاكانیشه‌وه‌ ده‌زانرێت رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ‌و به‌شێكی زۆر له‌توێژینه‌وه ‌ته‌ندروستیه‌كان هۆشدارییان داوه‌و ئاماژه‌ به‌ئه‌گه‌ری شه‌پۆلی نوێی كۆرۆنا ده‌كه‌ن له‌ وه‌رزه‌كانی داهاتودا، هه‌ربۆیه‌ وه‌ك‌و رێكخه‌رانی فێستیڤاڵ له‌م ساڵدا چالاكیه‌كان راده‌گرین. ‎

ھەروەک ئاشكرایه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی گه‌وره‌ی چالاكیه‌كانمان ھێنانی فیلم‌و میوانانی وڵاتانی جیهانه‌، هاوكات ئاماده‌سازی وردو پلاندانانه‌ كه‌ ئه‌سته‌مه‌ له‌م دۆخه‌دا وه‌ك پێویست ئه‌نجامبدرێت، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ناتوانین دڵنیابین له‌ دۆخی ته‌ندروستی‌و باش به‌رێوچونی چالاكیه‌كان،هەر وەک به‌شێكی زۆری فێستیڤاڵه‌ جیهانیه‌كانی تایبه‌ت به‌سینه‌ما به‌هه‌مان ھۆکار روبه‌روی گرفت بونه‌ته‌وه‌. ‎

ئومێد ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه‌ چاره‌سه‌ری بنه‌ره‌تی ئه‌و ڤایرۆسه‌ بدۆزرێته‌وه‌ كه ‌روبه‌روی مرۆڤایه‌تی بۆته‌وه‌‌، ئێمه‌ش به‌ڵێن ده‌ده‌ین له‌ساڵی ئاینده‌دا ‌و له‌ژینگه‌یه‌كی له‌باردا به‌وزه‌یه‌كی گه‌وره‌وه‌ دووباره‌ سلێمانی ده‌كه‌ینه‌وه‌ ناوه‌ندی گه‌رمی جوڵه‌و چالاكیه‌كانی فێستیڤاڵ.

‎راگه‌یاندنی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی
13-8-2020


ئەم بابەتە 64 جار خوێندراوەتەوە