Kteb.jpg

100 هه‌زار كتێب ده‌به‌خشرێته‌ خوێندنگاكان

بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى خوێندنگه‌كان ده‌زگاى خێرخوازى كه‌ریمى ئه‌له‌كه‌ به‌هاوبه‌شى كۆمه‌ڵگه‌ى په‌روه‌رده‌یى مارگرێت (100) هه‌زار كتێب ببه‌خشنه‌ خوێندنگاكانى هه‌رێمى كوردستان.

له‌ راگه‌یه‌نداروێكدا ده‌زگاى خێرخوازى كه‌ریمى ئه‌له‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، وا بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى خوێندنگه‌كان ده‌زگاى خێرخوازى كه‌ریمى ئه‌له‌كه‌ به‌هاوبه‌شى كۆمه‌ڵگه‌ى په‌روه‌رده‌یى مارگرێت (100) هه‌زار كتێب به‌ سپۆنسه‌رى (د. ته‌ها ره‌سوڵ) پڕۆژه‌ى رۆشنبیریى به‌خشینى (100) هه‌زار كتێب به‌ خوێندنگاكانى له‌ شار و شارۆچكه‌ جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دابه‌ش بكرێت، كه‌ تیایدا هه‌ر خوێندنگایه‌ك (100) كتێب به‌پێى قۆناغه‌كه‌ى وه‌رده‌گرێت له‌گه‌ڵ كتێبخانه‌یه‌ك و تابلۆیه‌ك وه‌كو دیارى، یاخود ئه‌گه‌ر خوێندنگه‌كه‌ به‌ناوى یه‌كێك له‌ شاعیره‌كان بوو، ئه‌وا پۆرترێتى ئه‌و شاعیره‌ ده‌به‌خشرێته‌ ئه‌و خوێندنگایه‌.


ئەم بابەتە 64 جار خوێندراوەتەوە