Awat.jpg

دوای دە ساڵ مانەوە لە ناو کۆمپیوتەرەکەیدا چاپكرا

فه‌لسه‌فه‌ى دێرین، یه‌كێكه‌ له‌ كتێبه‌كانى ژنه‌ نوسه‌ر و فه‌یله‌سوف و ئه‌كادیمستى به‌ریتانى (ژولیا ئاناس - Julia Annas)ه‌و (ئاوات ئه‌حمه‌د سوڵتان) له‌ ئینگلیزیه‌وه‌ كردویه‌تى به‌ كوردى.

وه‌رگێڕى كتێبه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ واڵى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسویه‌تى: "دوای دە ساڵ مانەوە لە ناو کۆمپیوتەرەکەمدا"، ئه‌م دێره‌ى له‌گه‌ڵ به‌رگى كتێبه‌كه‌دا بڵاوكردۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كتێبه‌كه‌ى چاپكراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌م به‌رهه‌مه‌ ده‌ستخۆشى زۆر بۆ نوسه‌ر وه‌رگێڕ (ئاوات ئه‌حمه‌د سوڵتان) نێردراوه‌، له‌یه‌كێك له‌ تێچونه‌كانیش بۆ خوێنه‌رێكى كتێبه‌كه‌ى نوسیویه‌تى: "بەڵێ ئەوە ڕاستە، ئەمە چاپی دووهەمە، بەلام کتێبێکی زۆر نازدارە، زۆرم حەزدەکرد چاپ بکرایەتەوە، بەڵام ڕێک نەدەکەوت.

ژولیا ئاناس له‌ چه‌ند دێرێكدا:

- له‌ رۆژى 13/6/1946 له‌ به‌ریتانیا له‌ دایكبوه‌.

- له‌ ساڵى 1968 بڕونامه‌ى به‌كالۆریۆسى له‌ زانكۆى ئۆكسفۆرد به‌ده‌ستهێناوه‌.

- له‌ ساڵى 1970 بڕونامه‌ى ماسته‌رى له‌ زانكۆى هارفارد به‌ده‌ستهێناوه‌.

- له‌ ساڵى 1972 بڕونامه‌ى دكتۆراى به‌ده‌ستهێناوه‌.

- وانه‌ى فه‌لسه‌فه‌ى له‌ چه‌ندین زانكۆى جیهانى وتۆته‌وه‌.


ئەم بابەتە 72 جار خوێندراوەتەوە