ywsf.jpg

دیوانی شیعری ئێوارانی ڕاین بە کرمانجی و ڕێنووسی لاتینی بڵاوكرایه‌وه‌

دیوانی شیعری ئێوارانی ڕاین لە نوسینی (یووسف مەنتک) بە کرمانجی و رێنووسی لاتینی لە باکوورى کوردستانی چاپ و بڵاوکرایەوە.

دیوانە شیعرییەکە کۆمەلێک شیعر لە خۆدەگرێت، كه‌ لەنێوان ساڵانى 2014 تا 2020 نووسراون، و بابەتی شیعرەکان له‌ دڵداری، غوربەتی نیشتمان و ژیانی کۆچبەران و پەنابەران، سیاسی و ساتیر پێكهاتوون.

کۆی کتێبەکە: کۆمەلێک شعر، پێشەکی لەلایەن (د. سەباح کەریم) نووسراوە، لەکۆتایی دیوانەکەدا فەرهەنگی زاراوەکان و کورتەیەک لەژیاننامەی شاعیر لە خۆدەگرێت.

ئەم کۆمەڵە شیعرە لە لایەن نووسەرو وەرگێڕی بەتوانای باکوری کوردستان (موحسین ئۆزدەمیر) لە شێوەزاری سۆرانی کراوە بە کرمانجی، بەڕێککەوتنی وەرگێڕو  خاوەنی دەزگەی سیتاڤ، بە ئاگاداری نووسەر دیوانەکە چاپکراوە.

موحسین ئۆزدەمیر کاری وەرگێرانی بۆ بەرهەمی چەندین نووسەری دیارو ناسراو کردووە، وەک: سادقی هیدایەت، فروغی فروغ زاد، شێرکۆ بێکەس، نەوشێروان مستەفا ئەمین، سوهراپ سوپهەری، هەژار موکریانی، عەلی محمد ئەفغانی، جەمال نەبەز، هەروەها زۆر نووسەری ترو چەندین وتارو لێکۆلینەوەی وەرگێراوە.

دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی سیتاڤ لە ساڵی 2013 دامەزراوە، خاوەن و بەڕێوەبەری قەهار باتەیی، پەرتووکی کوردی چاپ دەکەن وەک بابەتەکانی: فۆڵکلۆری کوردی، پەروەردەیی، لێکۆلینەوە لەسەر کوردو ئەدەبیاتی کوردی، تا ئێستا بەسەدان کتێبیان چاپکردووە،هەروەها چەندین کتێبیان بە سۆرانی چاپکردووە، لەم ساڵەدا نزیکەی ٣٠ کتێبیان بە زمانی تورکی چاپ وبڵاوکردۆتەوە.


ئەم بابەتە 127 جار خوێندراوەتەوە