Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 16/8

- لە رۆژى 16/8/1377 ئیبن حه‌بیب حه‌له‌بى، ئه‌دیبى شامى له‌ ته‌مه‌نى (67) ساڵى له‌ شارى حه‌له‌ب كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1310 له‌ شارى دیمه‌شق له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 16/8/1872 عه‌بدولكه‌ریم جه‌زائیرى، شاعیرى عێراقى له‌ شارى نه‌جه‌ف له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 8/7/1962 له‌ ته‌مه‌نى (89) ساڵى له‌شارى نه‌جه‌ف كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 16/8/1896 ساڵح عه‌بدولحه‌ى، گۆرانیبێژى میسرى له‌ شارى قاهیره‌ له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 3/5/1962 له‌ ته‌مه‌نى (66) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 16/8/1920 چارلز بۆکۆفسکى (Charles Bukowski)، رۆماننوس و شاعیر و چیرۆکنوسى ئەمەریکى بە نەژاد ئەڵمانى لە دایکبووە، لە رۆژى 9/3/1994 لە تەمەنى (73) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 16/8/1930 ئەحمەد سامى عەبدوڵڵا، ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 12/12/2011 لە تەمەنى (81) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1978 تاکو ساڵى 2010 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/8/1949 مارگرێت میچیل (Margaret Mitchell)، ژنە رۆماننوس و نوسەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (48) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى ئەتلانتا لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/11/1900 لە شارى ئەتلانتا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 16/8/1954 جیمس كامیرۆن (James Cameron)، ده‌رهێنه‌رى كه‌نه‌دى له‌ شارى كابوسكاسینگ له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 16/8/1956 بێلا لوگۆسى (Bela Lugosi)، ئەکتەرى  ئەمەریکى لە تەمەنى (73) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە،لە رۆژى 20/10/1882 لە شارى لوگوجى رۆمانیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1917 تاکو ساڵى 1956 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/8/1958 مادۆنا (مادۆنا لویز كیكۆن - Madonna Louise Ciccone)، ژنه‌ گۆرانیبێژ و موزیسیان و ئاوازادانه‌ر و ده‌رهێنه‌رى ئه‌مه‌ریكى له‌ شارى باى سیتى له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 16/8/1962 ستیف كارل (Steve Carell)، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆ نوسى ئه‌مه‌ریكى له‌ شارى كۆنكۆرد له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 16/8/1970 سه‌یف عه‌لى خان، ئه‌كته‌رى هیندى له‌ شارى نیودلهى له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 16/8/1971 باسم یاخور، ئه‌كته‌رى سورى له‌ شارى لازقیه‌ له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 16/8/1977 تامر حسنى، گۆرانیبێژ و موزیسیان و ئاوازدانه‌ر و ئه‌كته‌رى میسرى له‌ شارى قاهیره‌ له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 2000 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/8/1977 وه‌عد (فلاته‌ به‌كر یونس)، ژنه‌ گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌رى سعودى له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 2001 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/8/1977 ئیلفیس پرێسلی (Elvis Presley)، گۆرانیبێژی ئەمریکی لە تەمەنى (42) ساڵى بە جەڵتەى دڵ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/1/1934 لە شارى تۆبیلۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 1954 تاکو ساڵى 1977 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/8/1982 تود هابركۆرن (Todd Haberkorn)، ئه‌كته‌رى ئه‌مه‌ریكى له‌ شارى ئه‌رلینگتۆن له‌ ویلایه‌تى ته‌كساس له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 16/8/1983 هێمن به‌رزنجى (هێمن عوسمان حه‌مه‌ ره‌شید)، شاعیر و چیرۆكنووسى كورد له‌ گه‌ڕه‌كى شه‌هیدانى شارى سلێمانى له‌ دایكبووه‌، خاوه‌نى چه‌ندین خه‌ڵاتى ئه‌ده‌بیه‌ له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، خاوه‌نى چه‌ند به‌رهه‌مێكى چاپكراوه‌، له‌وانه‌: (من و گوڵى به‌رباران).

- لە رۆژى 16/8/1994 علویە جەمیل، ژنە ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (83) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/12/1910 لە گوندى تماى زهایرە لە شارى دقهلیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1925 تاکو ساڵى 1964 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/8/1997 نەسرەت فاتح عەلى خان (NusratFateh Ali Khan)، گۆرانیبێژ و موزیسیانى پاکستانى لە تەمەنى (48) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 13/10/1948 لە شارى فەیسەڵ ئاباد دایکبووەلە ساڵى 1965 تاکو ساڵى 1997 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/8/2016 هانى مه‌ته‌ر، ئه‌كته‌رى كوێتى له‌ ته‌مه‌نى (49) ساڵى له‌ شارى براتسلافیا له‌ سلۆفاكیا كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 22/9/1966 له‌ كوێت له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1986 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/8/2018 ئەریسا فرانکلین (Aretha Louise Franklin)، ژنە گۆرانیبێژو موزیسیانى ئەمریکی لە تەمەنى (76) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجەى پەنکریاس لە شارى دیترۆیت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/3/1942 لە شارى ممفیس لە ویلایەتى تینیسى لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 66 جار خوێندراوەتەوە