لهچهند رۆژى رابردوودا چاپی دووەمی ڕۆمانی (دواھەمین ھەناری دونیا)ی بەختیار عەلی بە كرمانجی بڵاوكرایەوە.
رۆمانهكه (بەسام مستەفا) بۆ شێوەزاری كرمانجی وەرگێڕاوە و لە لایەن دەزگای ئاڤێستا لە ئەستەنبوڵ چاپ و بڵاوكرایەوە.
ڕۆمانی دواھەمین ھەناری دونیا سێیەمین ڕۆمانی نوسەری كورد (بەختیار عەلی)یە، كە لە ساڵی 2002 بڵاویكردووەتەوە، تا ئێستا بە زمانەكانی (ئەڵمانی، فەڕەنسی، ئیتالی، عەرەبی و فارسی» و شیوەزاری كرمانجی بڵاوكراوەتەوە، لە ئێستاشدا كاری وەرگێڕانی بۆ زمانی ئینگلیزی تەواوبووە و لە ئایندەدا لە ئەمریكا بڵاودەبێتەوە.