شاعیر و چیرۆكنووسىێكى گه‌نجى كورد ئه‌مڕۆ له ساڵڕۆژى له دایكبونیدا كتێبێكى خۆى به‌ناوى (من و گوڵى به‌رباران) بڵاودهكاتوه.
شاعیر و چیرۆكنووسى كورد (هێمن به‌رزنجى) له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك هه‌واڵى بڵاوكردنه‌وه‌ى نوێترین به‌رهه‌مى خۆى بڵاوكرده‌وه، له واڵهكهیدا هاتووه، "رۆژی یەکشەممە، کەدەکاتە ساڵوەگەڕی لەدایک بوونم، جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، کتێبی (من گوڵی بەرباران) بڵاودەکرێتەوە".
هه‌روه‌ك نوسیویهتى: "ئەم بەرهەمە تەنیا لە(سێ) جێگە دەست دەکەوێت".
كتێبه‌كه، له دووتوێژى (142) لاپه‌ڕه دایه و یه‌كه‌مین ئه‌زمونى نوسه‌ر له ئه‌ده‌بیاتى كوردى، كه به‌و شێوازه نوسرابێت، واته نه چیرۆكه و نه گێڕانه‌وه‌یه، به‌ڵام هه‌ر سه‌ر به‌شێوازى چیرۆكه.
هێمن به‌رزنجى له چه‌ند دێرێكدا:
- ناوى ته‌واوى: هێمن عوسمان حه‌مه ره‌شید.
- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: شاعیر و چیرۆكنووس
- له رۆژى 16/8/1983 له گه‌ڕه‌كى شه‌هیدانى شارى سلێمانى له دایكبووه.
- ده‌رچوى په‌یمانگاى ته‌كنیكى سلێمانییه.
- نزیكه‌ى (15) ساڵه له بوارى ئه‌ده‌بیدا ده‌نوسێت.
- خاوه‌نى چه‌ندین خه‌ڵاتى ئه‌ده‌بیه له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان.