ڕەخنە وەک بنەمای گۆڕانکاری لە دونیای وەرزشدا، نوێترین كتێبى (ئومێد محەمەد پیرۆت)ه و بهمزوانه بڵاودهكرێتوه.
کتێبەكه، لە کۆمەڵێک وتار پێکهاتووە سەبارەت بە باشترکردن و بەرەوپێشبردنی بواری وەرزش لە هەرێمی کوردستاندا و لە چاپخانەی کارۆ چاپکراوە و لە ڕۆژانی داهاتوودا لە کتێبخانەکاندا بڵاودەبێتەوە.
نووسەر لە پێشەکیدا دهنوسێت:
"ئەوەی بەلامەوە گرنگە ئەوەیە کە ڕۆشنبیری وەرزشی پێویستییەکی هەنووکەییە بۆ وەرزشکاران، تەنانەت بۆ هەندەران و هەوادارانیش، ناشکرێت وەرزشکاران تەنها لایەنە پراکتیکییەکەی وەرزش دەوڵەمەند بکەن و لایەنی تیوری فەرامۆش بکەن.
ڕەخنە وپێشنیاز و سەرنج و ڕاسپاردەکانیش بەگشتی بۆ بەرەوپێشبردنی وەرزشی ناوچەکە بە سوود و بەرهەم بووە، ئەمانە هەمووی بوونەتە هۆکاری دەرخستنی لایەنە باش و خراپەکانی بواری وەرزش، جا لە هەر شوێن و جێگەیەکی ئەم کوردستانە بێت، بێگومان چاودێریکردنی بوارەکە و دەستخستنە سەر کەموکوڕییەکانی بواری وەرزش لە کوردستاندا، ڕێگر دەبێت لە لایەنە خراپەکان و دیاردە نامۆکان، بەتایبەت ئەگەر پێشنیاز و ڕەخنەکان بنیاتنەربن و لە جێی خۆیاندابن و بەهەند وەربگیرێن و کاریان لەسەر بکرێت."