گابریل و مرسیدس تا مردن بەیەکەوە بوون
وەزیری رۆشنبیری مەکسیکی و سەرۆک شارەوانی مکسیکۆ بە نامەیەک پرسەداری بۆ هاوژینی گابریل مارکیز "مرسیدس بارشا" تەمەن ٨٧ ساڵی رادەگەیەنێت، ئەو ژنە لە وڵاتەکەی ئەوان ژیاوە، هاوژین و هاوسەر و هاونووسین و هاوسۆزی مارکیز بووە، هەروەها سەرۆکی کۆلۆمبیش بە مردنی ئەو ژنە پەیامێکی بڵاوکردتەوە.
ئەو ژنە باوکی میسری کۆچبەر بووە لە شارەکەی گابریل لە کۆلۆمبیا دەرمانی فرۆشتوە، باوکی گابریل بۆ کڕینی دەرمان و فرۆشتنەوەی بەناو گوندەکانا لەگەڵ کوڕە منداڵەکەی سەردانی کردوە، لەو تەمەنە و لە دیدارەوە یەکتریان دیوە و دوایی تا مردن بەیەکەوە ژیاون. بەحەق ژنەکە قەڵەم و بیر و جوانییەکانی گابریل مارکیز بووە، ئەوەی لە ساڵی ١٩٨٢ خەڵاتی نۆبلی ئەدەبی وەرگرتووە.