roman_gamzha.jpg

گەمژەی فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی بە چاپێکی نوێ بڵاوکرایەوە

چاپێکی نوێی رۆمانى (گەمژە)ی فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی و وەرگێڕانی مامۆستا (حەمە کەریم عارف) لە لایەن خانەی چوارچرا و ناوەندی رۆشنبیریی ڕەهەندەوە چاپ و بڵاوکرایەوە.

رۆمانی (گەمژە) لە ڕیزی رۆمانە گرنگ و سەرنجڕاکێش و نێودارەکانی (فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی) یه‌و ڕۆمانێکە پڕ لە کاراکتەر و ڕووداو. كاراكته‌رانی ئه‌م ڕۆمانه‌، وه‌كو گه‌لێك له‌ كاراكته‌رانی نێو ئه‌فسانانی ڕووسی، ڕه‌فتاری تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌، كه‌ له‌ زۆر ڕووه‌وه‌ له‌ بیركردنه‌وه‌ و هزرینی ئه‌مریكاییه‌كان جیاوازه‌ و چیرۆكه‌كه‌ لای زۆربه‌ی خوێنه‌ران ناواقیعی و باوه‌ڕنه‌كرده‌نییه‌. ڕه‌نگه‌ جدیترین كێشه‌ لای خوێنه‌ران ئه‌و وێنه‌یه‌ی میرزاده‌ میشكین بێ، كه‌ له‌ لایه‌ن نووسه‌ره‌وه‌ پیشان دراوه‌ و به‌رجه‌سته‌ كراوه‌. میشكین به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو كاراكته‌ره‌كانی دیكه‌وه‌، كه‌سێكه‌ كه‌ دێوانه‌ و گێل و گه‌وج ده‌نوێنێ، به‌ڵام له‌ واقیعدا، زۆر وریا و زیره‌كه‌. به‌ڵام واقیعی فێدارییه‌كه‌ی میرزاده‌، مه‌سه‌له‌كه‌ تا ڕاده‌یه‌ك له‌ خوێنه‌ر ده‌ئاڵۆزێنێ و پیاو تیاده‌مێنێ كه‌ ئایا میرزاده‌ به‌ ڕاستی گه‌مژه‌یه‌ یان نا، به‌ڵام وێڕی ئه‌مه‌ش، گه‌مژه‌ وه‌كو ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌خلاقیات و ڕه‌فتار و داب و نه‌ریت و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و ڕۆژگاره‌ی ڕووسیا، ڕۆمانێكی جوان و پڕ عیبره‌ته‌.

لە بەشێکی ئەم رۆمانه‌كه‌دا هاتووە:

"من ده‌مێكه‌ چاوه‌ڕوانم كه‌ هه‌موو شتێكت بۆ بگێڕمه‌وه‌، له‌ هه‌مو شتێكت ئاگادار بكه‌م. له‌و كاته‌وه‌ كه‌ له‌وێنده‌ره‌وه‌ نامه‌كه‌ت بۆ ناردبووم چاوه‌ڕوانم، بگره‌ له‌پێشتریشه‌وه‌... دوێ شه‌و ته‌نیا نیوه‌ی ئه‌و شتانه‌م بۆ گێڕایته‌وه‌ كه‌ حه‌زم ده‌كرد پێتی بڵێم و لێی ئاگادار بیت. جا من تۆ به‌ شه‌ریفترین و ڕاستگۆترین مرۆڤ ده‌زانم. زۆر شه‌ریفتر و ڕاستگۆتر له‌ هه‌ر كه‌سێكی دی. جا ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌ڵێن مێشكت... یانی هه‌ندێجار له‌ ڕووی ده‌روونیه‌وه‌... گوایه‌ مێشكت ته‌واونیه‌، نه‌خۆشه‌، نابه‌جایی ده‌كه‌ن، بێ مروه‌تیه‌. من قه‌ناعه‌تی ته‌واوم به‌م قسه‌یه‌ی خۆم هه‌یه‌ و گه‌نگه‌شه‌م له‌گه‌ڵ هه‌موواندا كردووه‌. جا ئه‌گه‌ر هه‌ندێجار جۆره‌ نه‌خۆشیه‌كیش له‌ ئه‌قڵ و مێشكی تۆدا سه‌رهه‌ڵبدا (ببوره‌ كه‌ وا ده‌ڵێم، من هیچ مه‌به‌ستێكی خراپم نیه‌) ئه‌وا زه‌ین و زیره‌كی بنه‌ڕه‌تی تۆ، له‌ هی یه‌ك به‌ یه‌كی‌ ئه‌وانه‌ زیاتر و باشتره‌، زه‌ین و زیره‌كی تۆ زیره‌كیه‌كه‌ كه‌ ئه‌وان به‌ خه‌ونیش شتی وا به‌خۆوه‌ نابینن."

وەرگێڕیش لە پێشەکی ئەم ڕۆمانەدا ئەوە دەخاتەڕوو کە "داهێنه‌ران و بلیمه‌تان، له‌ هه‌موو ڕۆژگارێكدا و له‌ سه‌رانسه‌ری دنیادا، له‌ سه‌ره‌تای ژیانی داهێنانیانه‌وه‌ و زۆرجار تا كۆتایی ژیانیان، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه‌ وه‌كو گه‌وج و ئه‌گه‌ر زۆر زۆر خاتریان گیرابێ وه‌كو نیمچه‌ گه‌وج ته‌ماشا كراون. ئه‌م جۆره‌ به‌رخورده‌ كۆنه‌، له‌ هه‌موو دنیادا باو بووه و ئەم نووسەرەش لەو تانە و تەشەرانە بەدوور نەبووە. بەڵام خاوەنی شاکارگەلی لە چەشنی "گەمژە، تاوان و سزا، برایانی کارامازۆرف"ـە.

رۆمانى (گەمژە) چاپی یەکەمی بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ساڵی 2014  لەلایەن دەزگای سەردەم بڵاوکراوەتەوە.


ئەم بابەتە 64 جار خوێندراوەتەوە