لە نوێترین کاری وەرگێڕانیدا جیڤارا کەمال ڕۆمانی كهوتنى ئیمام له نوسینى (د.نەوال سەعداوی) بڵاودەکاتەوە.
رۆمانهكه له دووتوێى (220) لاپهڕه دایه و رۆژى شهممه 15/8/2020 كاژێر (3)ى ئێواره به ئامادەبوونی وەرگێڕەکەی لە ناوەندی ڕەهەند بڵاوكرایهوه.
ڕۆمانی "کەوتنی ئیمام" حیکایەتی کۆمەڵێک مرۆڤ دەگێڕێتەوە کە دەیانەوێت ئایین بەکاربهێنن بۆ مەرامی سیاسی و دارایی خۆیان. چیرۆکی ئەو مرۆڤانە دەگێڕێتەوە کە بانگەشەی دادپەروەردی و ڕاستگۆیی دەکەن، بەڵام نە دادپەروەرن و نە ڕاستگۆ. هاوکات چیرۆکی ئەو مرۆڤانەشە، ئافرەت دەچەوسێننەوە و دەیانەوێت مافە سروشتییەکانی زەوت بکەن. ئەم رۆمانە دەنگهەڵبڕینی ئافرەتە دژ بە چەوساندنەوە و زەوتکردنی مافە سروشتییەکانی.
بەهۆی سەرنجڕاکێشی حیکایەتی رۆمانە و ئایدیاکانی پشت چیرۆکەکانی د. نەوالەوە، لە زۆرێک لە وڵاتە عەرەبییەکاندا قەدەغە کراوە و نووسەر خۆیشی تووشی چەندین تەنگ و چەڵەمەی یاسایی کراوەتەوە.