Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 17/8

- لە رۆژى 17/8/1616 ئه‌بو تراب فرقتی، شاعیرى ئێرانى له‌ شارى كاشان كۆچى دوایى كردووه‌، ساڵى له‌دایكبونى دیار نییه‌، به‌ڵام له‌ گوندى ئه‌نجدانى شارى مه‌ركه‌زى ئێران له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 17/8/1893 به‌دیع خه‌یری، شانۆنوس و ئه‌كته‌ر و شاعیرى گۆرانى و نوسه‌ری میسری له‌ شارى قاهیره‌ له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 1/2/1966 له‌ ته‌مه‌نى (72) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 17/8/1916 ئۆمبرتۆ بوکیونى (Umberto Boccioni)، وێنەکێشى ئیتاڵى لە تەمەنى (34) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى فیرۆنا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 19/10/1882 لە شارى ریگیۆ کالابریا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 17/8/1930  ئیدوار جیمس تیدهیوز (Ted Hughes)، شاعیری ئینگلیزى له‌ هه‌رێمى یوركشیر له‌ به‌ریتانیا له‌ ایكبووه‌،  له‌ رۆژى 28/10/1998 له‌ ته‌مه‌نى (68) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌ شارى له‌نده‌ن كۆچى دوایى كردووه‌.

- له‌ رۆژى 17/8/1932 فیدیار سوراجپرساد نایپۆل (VidiadharSurajprasad Naipaul)، رۆماننوسی بەریتانی بە رەچەڵەك هیندی، لە دورگەی كاریبی هیندی بەریتانی لەدایك بووە، له‌ رۆژی 11/8/2018 لە تەمەنی 86 ساڵیدا له‌ شارى له‌نده‌ن كۆچی دوایی كردووه‌، لە ساڵی 2001 خەڵاتی نۆبلی بەدەستهێناوە، رۆمانەكانی لە ئاستی رۆمانەكانی جۆزیف كۆنراد بەراورد دەكرێت، گرنگترین رۆمانەكانی نایپۆل بریتین لە: (نزای ئالفیرا، شەقامی میگیل، ماڵێك بۆ بەرێز بیسواس، پاڵتۆی رووبار، تۆوی سیحری، نیوەی ژیان، لە وڵاتی ئازاددا و پێم بڵێ‌ كێ‌ بكوژم).

- له‌ رۆژى 17/8/1932 سه‌نا مه‌زهه‌ر، ژنه‌ ئه‌كته‌ری میسرى له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 6/8/2018 له‌ ته‌مه‌نى (85) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 17/8/1934 حسێن كه‌مال، ده‌رهێنه‌ری میسری له‌ شارى سوێس له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 23/3/2003 له‌ ته‌مه‌نى (68) ساڵى له‌ شارى قاهیره‌ كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 17/8/1943 رۆبەرت دی نیرۆ (Robert De Niro)، ئەکتەر و دەرهێنەرى ئه‌مه‌ریكى به‌نه‌ژاد ئیتاڵى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، دوو جار خەڵاتى ئۆسکارى لە ساڵه‌كانى 1974 و 1980 بەدەستهێناوە، جگە لە چەندین خەڵاتى دیکەى نێوخۆى و جیهانى.

- لە رۆژى 17/8/1943 سەید زیان، ئەکتەرى میسرى لە شارى زەقازیق لە دایکبووە، لە رۆژى 13/4/2016 لە تەمەنى (72) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1968 تاکو ساڵى 2004 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 17/8/1958 زبیه‌ خه‌میس، ژنه‌ رۆماننوس و شاعیر و نوسه‌رى ئیماراتى له‌ شارى دوبه‌ى له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 17/8/1960 شون پین (Sean Penn)، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی له‌ شارى سانتا مۆنیكا له‌ ویلایه‌تى كالیفۆرنیا له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 17/8/1975 كه‌ریم عه‌بدولعه‌زیز، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری میسرى له‌ شارى جیزه‌ له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1978 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 17/8/1976 ریتا برسونا، ژنه‌ ئه‌كته‌ری لوبنانی له‌ شارى به‌یروت له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1999 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 17/8/1977 تاریا تورونن (Tarja Turunen)، ژنه‌ گۆرانیبیژ و ئاوازدانه‌ر و موزیسیانی فنله‌ندی له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1996 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 17/8/1977 مفدی زه‌كه‌ریا، شاعیری جه‌زائیری له‌ ته‌مه‌نى (69) ساڵى له‌ تونس كۆچى دوایى كردووه‌ و له‌ جه‌زائیر به‌خاكسپێردراوه‌، له‌ رۆژى 12/6/1908 له‌ شارى غردایه‌ له‌ جه‌زائیر له‌ له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 17/8/1989 فه‌ره‌ح زه‌ینه‌ب عه‌بدولڵا (Farah Zeynep Abdullah)، ژنه‌ ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی توركی له‌ شارى ئه‌سته‌مبۆڵ له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 2010 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 17/8/2004 فوئاد ئەحمەد (فوئاد ئەحمەد سلێمان)، گۆرانیبێژى كورد له‌ ته‌مه‌نى (72) ساڵى به‌هۆى نه‌خۆشى كۆچى دوایى كردووه‌ و له‌ گۆرستانی  كارگه‌ى قیڕ له‌ شارى هه‌ولێر به‌خاكسپێردراوه‌، له‌ ساڵى 1932 له‌ گوندی عەوێنەى گوێڕ له‌ دایكبووه‌، گۆرانی ئەمیرەکەم، یەکێکە لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی، کە تا ئێستا لە تەلەفزیۆنەکان پەخشدەکرێت و خەڵکی گوێی لێدەگرن، له‌ ساڵى 1955 ده‌ستى به‌كارى هونه‌رى كردووه‌ و چۆتە ئێستگەی بەغدا، لەوێ یەكەم سروودی نەورۆزی تۆمار كردوە، لە ساڵی 1959 گۆرانی (ئەمیرەکەم)ی تۆمارکردووە، تاوەکو ساڵی 1986 نزیکەی (100) گۆرانی لەئێستگەو (50) گۆرانیش لە  ته‌له‌فزیۆن تۆمار کردووه‌، خاوه‌نى چه‌ندین گۆرانییه‌، له‌وانه‌: (باوانەكەی بابم، كوانێ وەفا، دڵ بێ چارەم، ئەی بووكی تازە، زێنەبێ، ئێمە پێشمەرگەین، ئێمە كوردین نابەزین، نامەكەت گەیشت، بە زوولف و ڕووخشار، هەولێر هەولێر، من هەڵە بووم، تۆپی پێ یاری لاوانە).


ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە