kazm.jpg

پشتگیرى گه‌لى لیبیا ده‌كات

هونەرمەندی گۆرانیبێژی عێراقی کازم لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا پشتگیری خۆی بۆ گەلی لوبنان ڕادەگەیەنێت، ئەویش دوای تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت کە لەسەرەتای ئەم مانگەدا ڕوویدابوو.

ساهر لە پەیامێکی ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه‌ له‌واڵى خۆى له‌ تویته‌ر بڵاوى كردۆته‌وه‌ دەڵێت: "خۆشەویستانم لە لوبنان هەموومان لەگەڵتانین، سوپاس بۆ ئێوە، سوپاس بۆ هەوڵەکانتان، سوپاس بۆ بوێری و ئازایتان".

لە بەشێکی تریى وته‌كانیدا دەڵێت: "سوپاس بۆ توانا و هەوڵەکانی خاچی سور، کە شەو و ڕۆژ بەردەوام کاردەکەن بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی، هیوادارم هەمووان خۆشەویستییان ببینن".

ئه‌م په‌یامه‌ لە کاتێکدا کە بەشێک لە گەلی لوبنان بەرامبەر ستەم و ناحەقییەکانی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و ناڕەزایی و خۆپیشاندان دەکەن، ئەویش دوای ئەو تەقینەوەی کە بەندەری بەیروتی گرتەوە و بەهۆیەوە کوژرا و برینداری لێکەوتەوە، سەدان کەس بێ ماڵ و حاڵ مانەوە و زیانی ئابوری زۆری هەبووە.

کازم ساهیر له‌ چه‌ند دێرێكدا:

ناوى ته‌واوى: کازم جەبار ئیبراهیم

پیشه‌ى هونه‌رى: گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و موزیسیان

لە رۆژى 12/9/1957  لە شارى موسڵ لە دایکبووە.

له‌ ساڵى 1976 لە تەمەنی (19) ساڵیدا هاوسەرگیریی لەگەڵ ئامۆزایەکی کردووە، دوای بوون بە خاوەنی دوو کوڕ لێی جیابوویەوە.

لە ساڵى 1980 بۆ یەکەمجار بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

لە ساڵی 1984 یەکەمین ئەلبوومی گۆرانی خۆى بەناوی داری زەیتوون (شجرە الزیتون) بڵاوكردۆته‌وه‌.

ئامێرەکانى (گیتار، عود و پیانۆ) دەژەنێت.

نازناوی (باڵیۆزی گۆرانیی عێراقی) و (قەیسەری گۆرانیی عەربی) لێنراوه‌.

لەدوای ئەوەی  شیعرەکانی (نزار قەبانی) بۆ گۆرانییەکانی بەکارهێنا، ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.

خاوەنی چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆ کلیپە.


ئەم بابەتە 46 جار خوێندراوەتەوە