جیهان مه‌ست بێت و
شه‌قامه‌کان تلبخۆن و
سه‌ر کۆماره‌کان و و سواڵکه‌ره‌کان
بده‌ن به شانی یه‌کدا سنووره‌کان مه‌ست بن و
موحه‌مه‌دعه‌لی دوای حه‌ڤده ساڵ دایکی ببینێت و
ئامینه‌ش دوای حه‌ڤده ساڵ ده‌ست بهێنێت به چرچ و لۆچی منداڵه‌که‌یدا
خوا بکات ترێ کان بگه‌ن
ئاموده‌ریا جوانترین کوڕه‌کانی هه‌ڵبداته‌وه سه‌رئاو
هندوکه ش کچه‌کانی ئازاد بکات
بۆ ساتیک تفه‌نگه‌کان دڕینیان له بیر بچێت
کێرده‌کان بڕینیان له بیریان بچێت
قه‌ڵه‌مه‌کان له برێ ئاگر
بنووسن ئاگر به‌س
خوا بکات چیاکان بگه‌ن به یه‌ک
زه‌ریا چه‌نگ وه‌رداته ئاسمان و
مانگه‌که‌ی بدزێت
پڵهنگهکان و ئاسکه‌کان پێکه‌وه بچنه مه‌یخانه
خوا بکات مه‌ستی بچێته ناو هه‌موو شتومه‌که‌کانه‌وه
په‌نجه‌ره‌کان دیواره‌کان بشکێنن و
تۆش
که یاره‌که‌ت به توندی ماچ ده‌که‌یت
من بهێنیته بیرت
خۆشه‌ویسته‌که‌م
خۆشه‌ویسته دوور که‌وتووه‌که‌م
پێکێکی تر لێ ده با برۆین
به خۆشی ئه‌و باخانه پرن له ترێ.