azad.jpg

له‌ودیو په‌یڤه‌كانه‌وه‌ مژار و گفتوگۆى ئه‌ده‌بى

کتێبی له‌ودیو په‌یڤه‌كانه‌وه‌ مژار و گفتوگۆى ئه‌ده‌بى، ژمارە (63)ی دۆسییەکانی ده‌زگاى چاپ و په‌خشى سه‌رده‌م بڵاوكرایه‌وه‌.

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا کتێبی له‌ودیو په‌یڤه‌كانه‌وه‌ مژار و گفتوگۆى ئه‌ده‌بى له‌ نوسین و ئاماده‌كردنى (ئازاد به‌رزنجى)، بڵاوكرایه‌وه‌، كتێبه‌كه‌ کۆمەڵێک وتار و گفتوگۆ لەخۆ دەگرێت و له‌ پێڕستی بابەتەکانی ناو کتێبەکەدا هاتووه‌:

- "فیتنە" و عیراقی دوای سەدام حسەین(خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی "فیتنە"ی کەنعان مەکییە.

- عەلی حەرب و تیرۆرسازان (خوێندنەوەیک بۆ کتێبی "تیرۆر و تیرۆرسازان"ی دکتۆر عەلی حەرب.

- ئۆسکار وایەڵد و وێنەکەی دۆریان گرەی (خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی"وێنەکەی دۆریان گرەی).

- لە ستایشی تەنیاییدا. (ڕامانێک لە تەنیایی).

- "فروغ فەڕوخزاد" ڕۆحێکی سەرکێش و شیعرێکی یاخی.

- نامەیەکی کراوەی ئەلیف شەفەق بۆ ئەحمەد کایا.

- نامەی ماڵئاوایی............... گابرێل گارسیا مارکیز.

- کاتێک سەرگەرمی نووسینم.....یۆژین یۆنیسکۆ .

- سێکس لە شیعرە سەرەتاییەکانی دی. ئێچ. لۆرانس دا.

- چەند گفتوگۆیەک سەبارەت بە وەرگێڕان لەگەڵ ئازاد بەرزنجی دا.


ئەم بابەتە 58 جار خوێندراوەتەوە