لەپێناو پەرەپێدانی تواناكانی گەنجانی شاری كەركوك و ئاشناكردنیان بەهونەری شانۆ، خولێكی شانۆیى له شارهكه بهڕێوهدهچێت.
گروپی شانۆی دیالۆگ بەهاوكاریی رێكخراوی ئازادی لاوان و پابەندبوون بەرێنماییە تەندروستییەكان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەپێناو پەرەپێدانی تواناكانی گەنجانی شاری كەركوك و ئاشناكردنیان بەهونەری شانۆ، خولێكی پانزە رۆژی لەهۆڵی ئازادی لاوان بهڕێوهدهچێت.
خولەكە بەبێ بەرامبەرەو هیچ بڕە پارەیەك لەفێرخوازان وەرناگیرێت و سەرجەم پێداویستی خولەكەش لەلایەن رێكخراوەكەوە دابین كراوە، لەكۆتایی خولەكەشدا فێرخوازان بەشێوەی گروپ بەردەوام دەبن لەسەر مەشق و راهێنان.