Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 19/8

- له‌ رۆژى 19/8/1848 گۆستاڤ كاییبوت (Gustave Caillebotte)، نیگاركێشی فەرەنسی له‌ شارى پاریس له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 21/2/1890 له‌ ته‌مه‌نى (41) ساڵى به‌ جه‌ڵته‌ى مێشك له‌ شارى پاریس كۆچى دوایى كرووه‌.

- له‌ رۆژى 19/8/1881 جۆرج ئینیسكو (George Enescu)، موزیسیان و ئاوازدانه‌رى رۆمانی له‌ شارى بوتوشانى رۆما له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 14/5/1955 له‌ ته‌مه‌نى (73) ساڵى له‌ شارى پاریس كۆچى دوایى كردووه‌.

- له‌ رۆژى 19/8/1890 ئیبراهیم مازنى، شاعیر و رۆماننوس و نوسه‌ر و ره‌خنه‌گرى میسرى له‌ شارى قاهیره‌ له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 10/8/1949 له‌ ته‌مه‌نى (59) ساڵى له‌ شارى قاهیره‌ كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 19/8/1910 ئیبراهیم عه‌ماره‌، ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ری میسری لە گوندى بلتاج لە دایکبووە، له‌ رۆژى 23/3/1972 لە تەمەنى (61) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1948 تاکو ساڵى 1970 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/8/1926 جەمیل راتب (جەمال ئەبوبەکر راتب)، ئەکتەر و شانۆکارى میسرى لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە رۆژى 19/9/2018 لە شارى قاهیرە لە تەمەنى (92) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووه‌.

- له‌ رۆژى 19/8/1948 حه‌مده‌ خه‌میس، ژنه‌ شاعیرى به‌حرێنى له‌ شارى مه‌نامه‌ پایته‌ختى به‌حرێن له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 19/8/1969 ماسیو پیری (Matthew Perry)، ئەكتەر و ده‌رهێنه‌ری ئەمریكی له‌ شارى ماساچوست له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1988 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 19/8/1979 غەزلان ناسر، ژنە ئەكتەری لوبنانی كه‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانى له‌ سعودیە ئه‌نجامده‌دات له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 2001 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 19/8/1980 عه‌لا روشدى، ژنه‌ ئەكتەر میسرى له‌ شارى قاهیره‌ له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 2001 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 19/8/1980 مه‌یسۆن رویلى، ژنه‌ ئەكتەر سعودى له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 2007 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 19/8/1983 مەیسا مەغریبی، ژنە ئەكتەری مەغریبی له‌ شارى مكنس له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 2000 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 19/8/1989 شیلا سبت، ژنە ئەكتەرى به‌حرێنى له‌ شارى محره‌ق له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1998 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/8/2007 عتاب (تروف عەبدولخیر ئادەم محەمەد تەلال)، ژنه‌ گۆرانیبێژی سعودی لە تەمەنى (59) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 30/12/1947 لە شارى ریاز لە سعودیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1959 تاکو ساڵى 2007 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 19/8/2011 حسێن ره‌شید خریس، شاعیری ئورده‌نى له‌ ته‌مه‌نى (80) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1931 له‌ شارى ئه‌رید له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 19/8/2014 سمیح ئه‌لقاسم، شاعیری فەلەستینی له‌ ته‌مه‌نى (75) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌ شارى سفد له‌ فه‌ڵه‌ستین كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 11/5/1939 له‌ شارى زه‌رقا له‌ ئورده‌ن له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1963 تاکو ساڵى 2014 بەشدارى لەکارى ئه‌ده‌بیدا کردووە.

- له‌ رۆژى 19/8/2017 مه‌حفوز عه‌بدولڕه‌حمان، شانۆنوس و نوسه‌رى میسرى له‌ ته‌مه‌نى (76) ساڵى له‌ شارى شێخ زاید كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 11/6/1941 له‌ گوندى كفر عه‌یسى شارى به‌حیره‌ له‌ دایبكووه‌.

- له‌ رۆژى 19/8/2017 برایان ئەلدیس (Brian Aldiss)، رۆماننوس و نوسەری ئینگلیزی له‌ ته‌مه‌نى (92) ساڵى له‌ شارى ئۆكسفۆرد كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 18/8/1925 له‌ دایكبووه‌.


ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە