له رۆژى جیهانى فۆتۆگرافهرندا، خه‌ڵاتى (25) فۆتۆگرافه‌رى شارى سلێمانى ده‌كرێت، كه له ساڵانى 1940 تاكو 1980 كارى فۆتۆگرافییان كردووه.
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ 19/8/2020 كاژێر (5)ى ئێواره له باخچه‌ى رێكخراوى گه‌شه‌پێدانى مه‌ده‌نى (CDO) له شارى سلێمانى، به دروشمى (په‌نجه‌كانى ئێوه رابردوومانى به زیندوو هێشتۆته‌وه، كۆمه‌ڵه‌ى وێنه‌گرانى كوردستان و رێكخراوى گه‌شه‌پێدانى مه‌ده‌نى (CDO) خه‌ڵات به‌سه‌ر (25) فۆتۆگرافه‌رى دێرینى شارى سلێمانى بكرێت، كه له ساڵانى 1940 بۆ 1980 خزمه‌تى هونه‌رى فۆتۆگرافیان كردووه، به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كه خاوه‌نى تاقیگه و ستۆدۆیۆ و دوكانى فۆتۆگرافى بوون.
دیاریكردنى ئه‌مرۆژه بۆ فۆتۆگرافه‌ران، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌كانی وێنه‌گرتنی فۆتۆگرافی له ئه‌مریكا دیاریكراوه، كه رۆژى 19/8/ى هه‌موو ساڵێكیان وه‌كو رۆژی جیهانی فۆتۆ له‌جیهاندا دیاریكرد و ئه‌نجوومه‌نی وێنه‌گرانی فۆتۆگرافیی نێوده‌وڵه‌تیی هیندی له ساڵی 1991 وه‌كو یه‌كه‌م ده‌زگا ئه‌م رۆژه‌ی به فه‌رمی وه‌كو رۆژی جیهانی فۆتۆ ناساند، دیاریكردنی ئه‌و رۆژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له رۆژی 19/8/1889 بۆ یه‌كه‌م جار و له پاریس نمایشی فۆتۆ بۆ خه‌ڵك كرا و ورده‌كاریی كاری فۆتۆ خرایه روو.