وەرگێڕانی فارسی ڕۆمانی دەریاس و لاشەکان کە لەلایەن مە ریوان هەڵەبجەیی یەوەکراوە بەفارسی لە کەمترلە ساڵێکدا سێ جارلە ئێران چاپ کراوەتەوەو پێشوازییەکی زۆری لێکراوە.
کەمتر لەساڵێکە دەریاس و لاشە کان بە فارسی بڵاوبوەتەوە، لە پاییزو زستانی ساڵی ڕابردودا لە زیاترلە دە شاری ئێراندا مەراسیمی واژۆکردنی بۆڕێکخراوە.
لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی بنکەی ڕوناکبیريی گە لاوێژ، نووسەر و وەرگێڕ مەریوان هەڵەبجەیی کە ڕۆمانی دەریاس و لاشەکانی کردووە بەفارسی ئاماژەی بەوەکرد، دوای کەمتر لە ساڵێک و پێش مەراسیمی ناساندنی ڕۆمانەکە لەچەندین شاری ئێران کە بانگێشت کرابوم بۆمە راسیمی واژۆکردن و ناساندنی ڕۆمانەکە، کە بە هۆی کرۆناوە چالاکییەکان ڕاگیران چاپی دوەمی تەواوبوو لە سەرەتایی بە هاردا بۆسێیەم جار چاپ کرایەوە.
لە بارەی مەراسیمی بڵاوکردنەوە و کۆڕی ناساندنی کتێبەکەوە، مەریوان هەڵەبجەیی وتی " لە سەرەتایی مانگی 3 وە چالاکییەکان بەهۆی کرۆناوە وەستان لە کاتێکدا بە رنامەکانی ناساندنی ڕۆمانەکە بە چە شنێک ڕێکخرابوکە تاکۆتایی هاوین لە دوازدە شاری ئێران زنجیرە کۆڕی مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی ڕۆمانی دەریاس و لاشەکانی بەختیار عەلی بەفارسی بەردەوام بێت.
ئەو وەرگێڕە وتیشی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڕۆمانی "دەریاس و لاشەكان" ی، بەختیار عەلی بە فارسی، لە ماوەی دوو ھەفتەدا، ھەموو ڕۆژەكان پڕفرۆشترین كتێبی بڵاوكراوەی نەشری "ثالث" بووە لە تاران و دواتریش بوبە پرفرۆشترینی مانگ و وەرزیش. مەریوان هەڵەبجەیی وتیشی،
وا بڕیار بوو كە چاپی فارسی ڕۆمانەكە پێش چاپە كوردییەكەی بڵاوببێتەوە، بەڵام بەھۆی دەزگای چاودێری و سانسۆری ئێرانەوە كاری چاپ و بڵاوبوونەوەی دواكەوت و ماوەی دووساڵ لەژێرچاودێردەزگای سانسۆردامایەوە.
لە سەرەتای مانگی ئابی ٢٠١٩ ڕۆمانی "دەریاس و لاشەكان" ی بەختیار عەلی بەزمانی فارسی چاپ و بڵاوكرایەوە و پێشوازییەكی گەورە و فراوانی لە لایەن خوێنەرانەوە لێكرا.
پێشتریش زۆرێك لە كتێب و ڕۆمانەكانی بەختیار عەلی بۆ زمانی فارسی وەرگێڕدراون و بەھۆی پێشوازیی زۆری خوێنەرانەوە، زیاتر لە چەندان جار چاپكراونەتەوە و دەنگدانەوەی زۆریان لێكەوتووەتەوە.
"دەریاس و لاشەكان" لهسهرهتای مانگی شوباتی ساڵی ڕابردودا بەزمانی كوردی بڵاوكرایهوه، ئەم ڕۆمانە ئاوڕدانهوهیهكی ئهدهبییه له ئێستا و ڕابردووی ژیانی سیاسی. کۆمەڵایەتی کوردو بە شێوەیەکی گشتی مێژووی ڕۆژهەڵات وناوچەکە تێكستێكه خوێنهر دهخاته بهردهم ئهم پرسیاره:وەهم چیە؟ ئاین چیە؟ ڕزگارکەرکێیەو بۆچاوەڕێی ڕزگارکەریت بێت ڕزگارت بکات؟ موقەدەس چیە؟ کێن ئەوانەی موقەدەس دروست دەکەن. ئایا تۆ وهك مرۆڤ دوای خواست و ویست و ئارهزووه ڕاستهقینهكانی خۆت كهوتوویت، یان تهنیا بهدوای تارماییهكدا دهڕۆیت؟ بۆچی له خۆرههڵات خهڵك دوای وههم دهكهون و سوجده بۆ تارمایی سهرۆكهكان دهبهن؟ بنەماڵە و پیرۆزکردنی بنەماڵە لە حیزب و دە سەڵاتدا چیە؟ ئەمانەو دەیان پرسیاری فەلسەفی قوڵ لە ڕۆمانەکە دا خوێنەر توشی ڕامان دەکەن. دە ریاس و لاشەکان وهك كارهكانی تری نووسهر، لهفهزایهكی پڕ ڕووداو و چاوهڕوانیدا ڕوودهدهن. دهریاس و لاشهكان كارێكه پهیوهندییهكی ڕاستهوخۆی بهئێستاوە هەیە.