Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 20/8

- له‌ رۆژى 20/8/1191 ئه‌حمه‌د بن ئه‌سفندیار به‌غدادى، شاعیرى عێراقى له‌ شارى به‌غداد له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 5/5/1242 له‌ ته‌مه‌نى (51) ساڵى له‌ شارى به‌غداد كۆچى دوایى كردووه‌.

- له‌ رۆژى 20/8/1888 محه‌مه‌د حەسەنەین هیكل، شاعیر و ئه‌دیب و نوسه‌رى میسری له‌ شارى منسوره‌ له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 8/12/1956 له‌ ته‌مه‌نى (68) ساڵى له‌ شارى قاهیره‌ كۆچى دوایى كردووه‌.

- له‌ رۆژى 20/8/1890 هوارد فیلیبس لافراكت (Howard Phillips Lovecraft)، شاعیر و رۆماننوس و چیرۆكنوسى ئه‌مریكی له‌ شارى پرۆفیدنس له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 15/3/1937 له‌ ته‌مه‌نى (46) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌ شارى پرۆفیدنس كۆچى دوایى كردووه‌، لە ساڵى 1917 تاکو ساڵى 1936 بەشدارى لەکارى ئه‌ده‌بیدا کردووە.

- له‌ رۆژى 20/8/1901 سالفاتوری كوازیمودۆ (Salvatore Quasimodo)، شاعیری ئیتالی له‌ شارى مۆدیكا له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 14/6/1968 له‌ ته‌مه‌نى (67) ساڵى به‌ نه‌خۆشى له‌ شارى ناپۆلى كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1959 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وه‌رگرتووه‌.

- له‌ رۆژى 20/8/1948 حه‌سه‌ن ناجى، شاعیر و شانۆنوس و ده‌رهێنه‌رى ئه‌رده‌نى له‌ شارى ئیربرد له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 20/8/1956 جوان ئه‌لین (Joan Allen)، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی له‌ شارى روچیل له‌ ویلایه‌تى ئیلینوى له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 20/8/1961 فەرھاد پیرباڵ (فه‌رهاد پیرباڵ عومه‌ر)، شاعیر، رۆماننوس، چیرۆكنوس، شانۆنوس، نیگاركێش، ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى كورد له‌ گه‌ڕه‌كى خانه‌قاى شارى هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌، له‌ ساڵى 1984 خوێندنى زانكۆیى له‌ زانكۆى سلێمانى ته‌واو كردووه‌، له‌ ساڵى 1984 چوه‌ته‌ شاخ و له‌ یەکێتیی نووسەرانى كورد كارى كردووه‌، له‌ شاخ شانۆنامەى (ماڵئاوا ئه‌ى وڵاته‌كه‌م)ى بڵاوكردۆته‌وه‌، بۆ ئەوەی خزمەتی سەربازیی نەکات چووەتە  وڵاتى ئێران بۆ ماوه‌ى (8) مانگ لەوێ ماوەتەوە، به‌هۆى دابه‌شكردنى زەمالەی حکوومەتی فەڕەنسا کە لەلایەن  ئه‌نستیتۆى كوردى  پاریس دابه‌شكرا، چوه‌ته‌ فه‌ڕه‌نسا، له‌ ساڵى 1994 له‌ زانكۆى سۆربۆن بڕوانامه‌ى دكتۆراى به‌ناونیشانى (مێژووی ئەدەبی نوێی کوردی) به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ ساڵى 1994 گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كوردستان و هه‌مان ساڵ له‌ زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین دامه‌زراوه‌، خاوه‌نى چه‌ندین به‌رهه‌مى چاپكراوه‌ له‌ بواره‌كانى (چیڕۆک، ڕۆمان، شانۆنامە، لێکۆڵینەوە و شیعر).

- له‌ رۆژى 20/8/1965 هودا حسێن، ژنه‌ ئه‌كته‌ری عێراقی كه‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانى له‌ كوێت ئه‌نجام ده‌دات له‌ كوێت له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1972 بەشدارى لەکارى هونه‌ریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 20/8/1972 عادل كه‌ره‌م،  ئه‌كته‌ری لوبنانى له‌ شارى به‌یروت له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 20/8/1974 ئیمی ئادمز (Amy Lou Adams)، ژنه‌ ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی ئه‌مریكی له‌ شارى فیسنزا له‌ ئیتاڵیا له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1999 بەشدارى لەکارى هونه‌ریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 20/8/1980 جینی ئیسبر، ژنه‌ ئه‌كته‌ری سوری له‌ شارى دونیتسك له‌ ئۆكرانیا له‌ باوكێكى سورى و دایكێكى ئۆكرانى له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 2001 بەشدارى لەکارى هونه‌ریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 20/8/1992 دیمی لۆڤاتۆ (Demi Lovato)، ژنه‌ ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی ئه‌مریكی له‌ شارى ئه‌لباكركى له‌ ویلایه‌تى نیومه‌كسیكۆ له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 2002 بەشدارى لەکارى هونه‌ریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 20/8/1998 هایدى تمزالى، ژنه‌ ئه‌كته‌ر و سیناریۆ نوسی تونسى له‌ ته‌مه‌نى (91) ساڵى له‌ شارى تونس كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 23/8/1906 له‌ شارى تونس له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 20/8/2011 نه‌غم فتوكی، ژنه‌ ئه‌كته‌ری جه‌زائیری له‌ ته‌مه‌نى (47) ساڵى له‌ شارى قاهیره‌ كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 20/2/1964 له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 20/8/2017 جیرى لویس (Jerry Lewis)، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌رى ئه‌مه‌ریكى له‌ ته‌مه‌نى (91) ساڵى به‌ نه‌خۆشى دڵ له‌ شارى لاس فیگاس كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 16/3/1926 له‌ شارى نیوئارك له‌ ویلایه‌تى نیوجیرسى له‌ دایكبووه‌.


ئەم بابەتە 54 جار خوێندراوەتەوە