jami.jpg

کتێبێکی نوێی نیهاد جامی لەسەر ئەنتەرنێت

نوسەر و شانۆکار نیهاد جامی هەژدەیەمین کتێبی خۆی ئەمرۆ لەسایتی دەنگەکان بڵاو دەبێتەوە.

کتێبەکە رۆمانێکە بەناونیشانی "کارینا" لە لێدوانێکی تایبەت بۆ سایتى گه‌لاوێژ نوسەری رۆمانەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کتێبەکەی بۆ چەند دەزگایەک ناردووە و بەهۆکاری سیاسی چاپیان نەکردووە، بەهۆی ئەوەی بەشێکی رۆمانەکە لەبارەی تیرۆری رۆژنامەنووسان و دزینی دەستنووسی فەقێکانە، هەروەها باسی لەوەشکرد کە رۆمانەکە باس لەپەیوەندی نێوان مۆسیقا و عەشق دەکات کە چۆن نەخۆشی شێرپەنجە دەکەوێتە نێوان ئەو پەیوەندیەوە.

 لەبارەی ئەوەی ئاخۆ ئەو کتێبە وەک کتێبی چاپکراو بیر لەچاپکردنی ناکاتەوە، نووسەر باسی لەوە دەکرد بەدوای ئەو چاپە ئەلکترۆنییە و دوای کۆتایی هاتن بەڤایرۆسی کۆرۆنا بیر لەوە دەکەمەوە کە بەتیراژێکی کەمیش بێت کتێبەکە لەدەرفەتێکدا چاپ بکرێت.

نیهاد جامى له‌ چه‌ند دێرێكدا:

- ناوى ته‌واوى: نیهاد جامى محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا

- پیشه‌: نوسه‌ر و شانۆكار

- له‌ رۆژى 5/3/1972 لە گەرەکی حەمام عەلی بەگ له‌ شاری کەرکوک لە دایکبووە.

- چەندین وتار و لێکۆڵینەوەى لە رۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردۆتەوە.

- دەرهێنانی بۆ (30) سى کاری شانۆیی کردووە.

- سەرنوسەری گۆڤاری شانۆکار بووە.

- دامەزرێنەری سایتی شانۆکار بووە.

- ئێستا لەشاری وارشۆی پۆڵەندا دەژێت.

خاوه‌نى چه‌ندین به‌رهه‌مى چاپكراوه‌، له‌وانه‌:

- خودی کوردیی لەنێوان کەسێتی دوو فاقی و تراژیدیای ئەنفالدا (کۆمەڵناسی).

- لەبارەی شێخ زاناوە – بە هاوبەشی د. زیرەک عەبدوڵڵا (کۆمەڵناسی).

- ڕەخنەگرتن لەمۆدێرنیتی (فەلسەفە).

- نائومێدیەکانی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).

- پەراوێزەکانی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).

- ئەنتۆلۆژیای شانۆی ئەزموونگەری (توێژینەوەی شانۆیی).

- نوسەر ونووسینەوەی زمان (توێژینەوەی ئەدەبی).

- شانۆی پۆست مۆدێرنیتی (توێژینەوەی شانۆیی).

-  گوتاری ڕەخنەی شانۆی کوردیی (رەخنەی شانۆیی).

- کۆمەڵناسی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).

-  شانۆی فێمێنیستی (توێژینەوەی شانۆیی).

- پلەی سفری شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).

- ئەرکیۆلۆژیای شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).

- لەئۆکتۆبەردا کوژرام (کورتە ڕۆمان).

- من لەماڵی سەرۆک بووم (نۆڤلێت).

-  کچەی خوێنەر (نۆڤلێت").

- شانۆناسى.


ئەم بابەتە 217 جار خوێندراوەتەوە