pirbaLL.jpg

بۆ پیاوێک کە دژی پاسەوانەکانی کلتوور لەدایک بوو

فەرهاد بە باری قورسی دڵ و کوردبونەوە، بە خەمی بێوڵاتی و تەنیایی بێدەوڵەتییەوە دەنووسێت و بێشوناسی تاکی کورد لە جیهاندا بەقوڵی ئازاری بەڕۆحی ئەو گەیاندووەو ئەمەش لەگشت شوێنێکی کارە ئەدەبییەکانیدا دیارەو ڕەنگی داوەتەوە.. وە بە جۆرێک گشت کارە ئەدەبی و لێکۆڵینەوەو وەرگێڕانەکانی هەوڵێکن بۆ پڕکردنەوەی ئەو درزە کە کەوتووەتە نێو شوناسی تاکی کوردەوە.

کارەکانی پیرباڵ، چی ئەدەبی و چی ئەوانەی کە ڕادیکاڵانەو توند و سوریالیانە دەکەونەوە خاوەنی خوێندنەوەو تایبەتمەندی جیاوازن، بەڵام هەمووی لەیەک خاڵدا خۆی دەبینێتەوە ئەویش ئەوەیە کە ئەمە لە قوڵاییەکانی مرۆڤێکی پریندارو ئەدیبێکی قوڵەوە دێت.. کە دەیەوێت جێپێیەکی توندی مرۆڤانە بۆ خۆیی و نەتەوەکەی دیاری بکات.

ئەو كە دژی پاسەوانە دڵ ڕەق و توڕەو پارێزەرە، كۆنەپارێزەكانی كلتوور بە نووسین و چالاكی كۆمەڵایەتی دەجەنگێت و بەردەوام لە شەڕدایە دژی دونیاو كلتورێك كە مرۆڤی بچوك كردووەتەوە.. نامۆو هەندێك جار ڕەتكراوە دەژی و لە قوڵاییەكانی نووسین و داهێنانی خۆیدا دەژی.

ئەمڕۆ کە ساڵ ڕۆژی لە دایک بوونی ئەدیبە تووڕەو یاخی و پڕ بەرهەمەکەی کوردە، ئێمە وەک سایتی گەلاوێژ پێشنیاری خوێندنەوەی لێکۆڵینەوە و ڕۆمانەکانی دەکەین و هوتێل ئەوروپا.. بۆ خوێنەران پێشنیاردەکەین..


ئەم بابەتە 81 جار خوێندراوەتەوە